فرانشیسکۆ تۆتی |
![]() له‌دایکبووی 1976/12/27 له رۆما له‌دایکبوه ناوی باوک:ئینزۆ ناوی دایک:فیوریلا درێژی باڵا :180 سم کێش:79 کیلۆگرام خێزان:ئیلاری بلازی ناوی منداڵه‌کانی:کریستین ، شانیل شوێنی یاریکردن:هێڵی ناوه‌راست و هێرشبردن ژماره‌ی درێس:10 تۆتی له‌شارۆچکه‌ی پۆرتا میرتۆنیا له‌دایک بوه و برایه‌کی هه‌یه به‌ناوی ریکاردۆ دونیای وه‌رزشی:دوای گه‌یشتنی ته‌مه‌نی تۆتی به‌پێنج ساڵ خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌ک رۆشتن که‌تییدا خولێکی هاوینه بۆیاریزانان کرابۆوه باوکی تۆتی داوای له‌سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌که کرد که‌کوره‌که‌یان یاری بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆچه‌ند خوله‌کێکیش بێ به‌ڵام ره‌تیانکردوه له‌به‌ر بچوکی و زه‌عیفی تۆتی به‌ڵام باوکی هه‌ر سوور بوو که‌ده‌بێ به‌شداری بکات ئه‌وانیش به‌ناجاری رازی بوون له‌و یاریه‌دا تۆتی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات پاش ئه‌وه نه‌یانهێشت بروات و تاکۆتایی خوله‌که مایه‌وه له‌و کاته‌وه باوکی تۆتی هه‌ستی کرد که‌کوره‌که‌ی ئاستی له‌تۆپی پێ دا باشه چونی بۆیانه‌کان:سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاری تۆتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆیانه‌ی ڤۆرۆتیدۆ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه کرد که‌نزیک بوو له‌ماڵی خۆیانه‌وه هه‌رچه‌نده له‌هه‌موو یاریزانانی یانه بچوک تر بوو به‌ڵام ئاستی له‌هه‌مویان به‌رزتربوو لێره‌وه تۆتی زیاتر حه‌زی له‌یاری تۆپی پێ کرد دوای ئه‌و ئاسته‌ی پێسکه‌شی کرد زۆربه‌ی یانه‌کان هه‌وڵیانده بیبه‌نه یانه‌که‌یانه‌وه به‌ڵام یانه‌ی لودیجانی توانی رازی بکات بجێته یانه‌که‌ی له‌وێش ئیمیدیۆ مورینۆی بینی که‌به‌گه‌وره‌ترین که‌س ده‌زانرێ که‌یارمه‌تی تۆتی داوه بۆبه‌ناوبانگبونی پاش دوو ساڵ له‌یانی لودیجانی و پێشکه‌ش کردنی ئاستێکی به‌رز هه‌ردوو یانه‌که‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا رۆما و لازیۆ بۆندیان پێشکه‌ش کرد تۆتی بریاریدا که‌بچێته یانه‌ی رۆما یه‌که‌م یاری تۆتی له‌گه‌ڵ تیپی سه‌ره‌کی رۆما ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وه‌رزی 1993/1992 که یاریه‌که له‌نێوان رۆما و بریشیابوو که‌رۆما دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا هه‌ر له‌و وه‌رزه‌دا تۆتی به‌شداری له 8 یاری کرد به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات له‌وه‌رزی 1996-1995 تۆتی به‌شداری له 26 یاری کرد‌و توانی 7 گۆڵ تۆماربکات تۆتی به‌رده‌وامبوو له‌ئاست به‌رزی و گۆڵ تۆمارکردن له‌وه‌رزی 2004-2005 توانی ژماره‌ی گۆڵه‌کانی بگه‌یه‌نێته 106 گۆڵ له‌وه‌زی 2007-2006 تۆتی توانی 28 گۆڵ تۆماربکات ببێته گۆڵکاری خولی ئیتاڵی. تۆتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا:یه‌که‌م بانگکردنی تۆتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆساڵی 1994 که بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیتاڵیا بانگهێشتکرا بۆژێر 18 ساڵ دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆژێر 21 ساڵ به‌شداری یاریه‌کانی ده‌کرد له‌ساڵی 2000 تۆتی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای سه‌ره‌کی کراو توانی یه‌که‌م گۆڵی ره‌سمی له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌که‌ی و پورتوگال تۆماربکات تۆتی به‌شداری مۆندیالی 2002 و یۆرۆی 2004 کرد به‌ڵام ئاستی وه‌ک پێویست ئه‌وه‌ش به‌هۆی جیاوازی له‌نیوان رۆما و هه‌ڵبژارده‌که به‌ڵام مۆندیالی 2006 تۆتی به‌ئاستێکی به‌رز گه‌رایه‌وه توانی یارمه‌تی هه‌ڵبژارده‌که‌ی بات که مۆندیاله‌که به‌ده‌ست بێنن ژیانی هاوسه‌ری:تۆتی ئێستا هاوسه‌ری ئیلاری بلازیه که‌له‌که‌ناڵی Rai y ئیتاڵی کارده‌کات کوره‌که‌ی که‌ناوی کریستینه له‌ساڵی 2005 و کچه‌که‌ی ناوی شانێله له 2007 له‌دایکبوون. هه‌ندێ له‌ژماره و نازناوه‌کانی تۆتی: مۆندیال ساڵی 2006 برنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵی 2001 برنه‌وه‌ی جامی ئیتاڵیا 2007 ، 2008 جامی سوپه‌ری ئیتاڵی 2001،2007 پێڵاوی ئاڵتونی 2007 گۆڵکاری کالچیۆ 2007 باشترین یاریزان له‌ئیتاڵیا 2000،2001،2003،2004 |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
فرانشیسکۆ تۆتی
فرانشیسکۆ تۆتی
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment