لۆسار ماتیوس |
![]() (Lothar herbert Matthäus) لۆسار هربرت ماتیوس به زمانی ئه‌ڵمانی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له دایكبووی 21 مارسی 1961 كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رزكه‌ره‌وه‌ی جامی جیهانی ساڵی 1990 ماتیوس وه‌ك یاریزان یه‌كه‌م یاریزانه له مێژوودا نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی به‌ده‌ستهێنابێت سه‌ره‌تای ژیانی یاریكردنی له گه‌ڵ یانه‌ی بوروسیا مونشنغلادباخ له ساڵی 1979 ده‌ست پێكردووه‌و تاوه‌كو ساڵی ، 1984، یاری بۆ كردوون له‌و نێوه‌نده‌شدا توانیوێتی 162 یارییان بۆ بكات و 36 گۆڵ تۆماربكات له ساڵی 1984 ماتیۆس چووه یانه‌ی بایرن میونخه‌وه و چوار ساڵ له‌وێدا یاریكرد 113 یاری له گه‌ڵ ئه‌نجامدان و بۆئه‌وانیش 57 گۆڵی تۆماركرد له ساڵی 1988 ماتیوس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ئیتاڵیه‌وه كردوو ، 115 یاری له‌و یانه‌یه‌دا كردوو توانی 40 گۆڵ تۆماربكات ، پاشان ساڵی 1992 گه‌ڕاییه‌وه وڵاتی ئه‌ڵمانیاو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونخه‌وه كرده‌وه تا ساڵی له‌و ماوه‌یه‌شدا 189 یاریكرد‌و 28 گۆڵی كرد ، تا كۆتایی ژیانی وه‌رزشی له یانه‌ی میترو ستارزی ئه‌مه‌ریكی بوو به 16 یاری . ماتیوس وه‌ك ڕاهێنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی وازی له یاریكردن هێنان ماتیۆس چووه دنیای ڕاهێنانه‌وه ئه‌وه‌بوو ده‌ستپێكی ژیانی ڕاهێنه‌ری له گه‌ڵ یانه‌ی رابید فیینا ی نه‌مساوی ده‌ستپێكرد له وه‌رزی 2001/2002، له وه‌رزی 2002/2003 بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارتیزان بلغراد، له ساڵی 2003 ئه‌ركی ڕاهێنه‌رێتی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگارییای گرته ده‌ست تا ساڵی 2005 ، له 2006 ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی ئه‌تلتیكو بارانایسی به‌رازیلی گرته ده‌ست ئه‌ویش وه‌ك یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی به‌ڵام دوای 7 یاری وازهێنا پاشان ڕاهێنه‌رێتی یانه‌ی رد بول سالزبورگی گرته ئه‌ستۆ . نازناو ناوبانگی ماتیۆس پرشنگداره له جیهانی تۆپی پێدا و شانبه‌شانی حوسام حه‌سنی میسری نێوی له عه‌میدی یاریزانانی جیهانیدایه شانازییه بۆ ماتیۆس كه له ماوه‌ی 21 ساڵ یاریكردن ته‌نها 4 ساڵ له ژیانی پیشه‌گه‌ری له گه‌ڵ ئینته‌رمیلان بووه. ئه‌و یه‌كه‌م یاری خۆی له خولی ئه‌ڵمانی له 22ی سێپته‌مبێری 1979 له گه‌ڵ بروسیا میوشن گلادباخ ئه‌نجامدا له ماوه‌ی 21 ساڵدا چه‌ندین نازناوی برده‌وه وه‌ك جامی ئه‌وروپاو جامی یه‌كێتی ئه‌وروپاو جامی جیهانی ساڵی 1990 خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها نازناوی باشترین یاریزانی جیهان و هه‌روه‌ها باشترین یاریزانی ئه‌وروپا ئه‌م یاریزانه ڕیكوردێكی له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌یه به‌و پێیه‌ی به‌شداری له 5 جامی جیهانی له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌بووه له ساڵانی 82,86,90,94.98 به‌و پێیه‌ی زۆرترین یاریش به‌شداریكردوه كه 25 یارییه |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
لۆسار ماتیوس
لۆسار ماتیوس
Saturday, February 25, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment