کوڤان حه‌سه‌ن |
![]() زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناو و ناوده‌رکردن له‌هه‌وڵی بێوچاندان و هه‌رده‌م ناوی خۆیان و شار‌و ولاته‌که‌یان به‌رزو بڵند راده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌ک که‌سانی ئاسایی نییه، به‌لام هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وامیان وای لێکردوون که‌هه‌ست به‌جیاوازی نه‌که‌ن و رۆڵی کاریگه‌رو به‌رچاویان هه‌بێت له‌گشت بواره‌کاندا به‌گشتی و له‌بواری وه‌رزش به‌تایبه‌تی، یه‌کێکیش له‌و که‌سانه‌ی که‌هه‌رده‌م بێ‌وچان له‌پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامه، کۆڤان حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حیمه. ئه‌م وه‌رزشکاره پاڵه‌وانه به‌هۆی لێهاتوویی خۆی و سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ناوبانگی گرنگی په‌یداکردووه‌و له‌سه‌رئاستی کوردستان و ولاتانی عه‌ره‌بی و جیهان، چه‌ندین ژماره‌ی پێوانیی تۆمارکردووه، چه‌ندین میدالی جۆراوجۆری له‌یاریی گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌ده‌ستهێناوه. کۆڤان، له‌دایکبووی ساڵی (1988)ه له‌شاری دهۆک، پله‌ی خوێندنی سێی ناوه‌ندی ته‌واوکردووه‌و ئێستاش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خوێندنی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شێوازی ده‌ره‌کی ته‌واوبکات، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاریزانی تۆپی پێ بووه له‌دهۆک پاشان بووه‌ته یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌یاریی هه‌ڵدانی رم و دیسک و قورسایی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین که‌س هانیان داوه‌و هانده‌ری سه‌ره‌کیشی ماڵه‌وه بوون که هه‌میشه پاڵپشتیان کردووه. ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی به‌شداری تێدا کردووه ئه‌مانه‌ن: له‌ولاتی چیک توانی (3)میدالی به‌ده‌ستبهێنێت، (1) زێڕ و (2)زیو، دواتر له‌ولاتی چین میدالی زێڕی به‌ده‌ستهێنا پاشان له‌ولاتی نیوزله‌ندا وه‌ک تاکه یاریزانی کورد له‌ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق مه‌دالیای زێڕی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌رکرد. دواتر له‌ولاتی تونس به‌هه‌مان شێوه توانی (2) میدال به‌ده‌ستبهێنێت (1)زێڕو (1) زیو، دواین پاڵه‌وانێتی به‌هه‌مان شێوه له‌ولاتی چیک بوو که‌توانی (3)مه‌دالیا به‌ده‌ستبهێنێـت (1)زێڕ (1)زیو، (1)بڕۆنز، هه‌روه‌ها توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماربکات له‌هه‌ڵدانی رم که‌بریتییه له (39)مه‌ترو (53)سانتیمه‌تر و هه‌مان ژماره به‌ناوی کۆڤانه له‌ئاسیا. له ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه خۆی بۆ ئۆڵۆپیادی (2012)ی له‌نده‌ن ئاماده ده‌کات که وه‌ک تاکه یاریزانی کوردی خاوه‌ن پیداویستی تایبه‌ت به‌شداری ئه‌و ئۆڵۆمپیاده ده‌کات. کۆڤان پێی وایه که جیاوازی زۆره له‌وه‌رزش له‌کوردستان و عیراق له‌چاو ولاتانی جیهان له‌وێ زۆر زۆر پێشکه‌وتووه له‌گشت رووه‌کانه‌وه، ئه‌و یاریزانه بلیمه‌ته نه له‌کوردستان و نه له‌عیراق هیچ گرنگییه‌کی پێنه‌دراوه‌و فه‌رامۆشکراوه، بۆیه هیواداره له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه هه‌وڵی جدی بۆ بدرێت و ئاوڕی ته‌واوی لێ بدرێته‌وه. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
کوڤان حه‌سه‌ن
کوڤان حه‌سه‌ن
Sunday, February 19, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment