ستۆیشكۆف |
![]() خریستۆ ستۆیشكۆف له 8/2/1966 له ناوچه‌ی بلوفدیفی وڵاتی بولگاریا له دایك بووه نازناوه‌كانی/ شێت، تێكده‌ر، گای هار، ئیمپراتۆر، شه‌یتان له ساڵی 1984 دا لاوێك له یانه‌ی ماریستا بۆلفدیفه‌وه گواسترایه‌وه یانه‌ی سیسكا سۆفیا و تا ساڵی 1990 له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا یاری كرد له 119 یاریدا و توانی 81 گۆڵ تۆمار بكات. له ساڵی 1990 دا ده‌رگایه‌كی گه‌وره به ڕووی ئه‌ودا كرایه‌وه كاتێك زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا واتا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوای كرد و دواتر په‌لكێشی ڕیزه‌كانی كرد تا ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه یاری كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا له دریم تیمه‌كه‌ی یۆهان كرۆیفدا به بێزاركه‌رترین یاریزان بۆ یاریزانانی به‌رامبه‌ر ناوی ده‌ركرد بوو، چونكه یاریزانێك بوو نه‌ده‌گیرا ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له مۆندیالی 1994 ی ئه‌مریكادا و له قۆناغی 8 دا مه‌كینه‌كانیان كرده ده‌ره‌وه بێرتی ڤۆكتسی ڕاهێنه‌ری ئه‌و كاتی ئه‌ڵمانیا وت بووی: "ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك بۆ وه‌ستاندنی ستۆشكۆف فیشه‌كێكه". ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی نێوان 1990 – 1995 له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه توانی 4 نازناوی خولی لالیگا و نازناوێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ساڵی 1992 و دوو جامی ئیسپانیای له‌گه‌ڵدا به ده‌ست بهێنێت و له 151 یاریدا توانی 76 گۆڵ بۆ ئه‌وان تۆمار بكات. له وه‌رزی 1995/1996 ڕووی له یانه‌ی پارمای ئیتاڵی كرد به بۆندێكی گه‌وره كه ئه‌و كات هه‌مووانی توڕه كرد له‌وه‌ی كه نرخی یاریزانێكی تۆپی پێ هێند به‌رز بوو بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه وه‌رزی یه‌كه‌می باش نه‌بوو له‌گه‌ڵ پارما له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانی له 23 یاریدا 5 گۆڵ تۆمار بكات. له وه‌رزی دواتردا بۆنده‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد و گه‌ڕایه‌وه خولی ئیسپانیا و یانه كۆنه‌كه‌ی خۆی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی و دوو وه‌رزی تر یاری له‌گه‌ڵدا كردن كه له ساڵی 1997 دا توانی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئه‌وروپا به ده‌ست بهێنێت و دواجار پاش 24 یاری و تۆمار كردنی 7 گۆڵ ئیتر ناوبراو ئه‌وروپای به‌جێهێشت و ڕووی له خولی تۆپی پێی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سعودییه كرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ بۆندی ئیمزا كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه ته‌نها 4 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامدا، به‌ڵام توانی له‌گه‌ڵیان نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا به ده‌ست بهێنێت و وه‌رزی دواتر ڕووی كرده خولی تۆپی پێی وڵاتی یابان و له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاشیوا ڕیسۆڵ بۆندی ئیمزا كرد و 28 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش ئه‌نجامدا و توانی 13 گۆڵی بۆ تۆمار بكات. له ساڵی 2000 دا ستۆشكۆف ڕووی كرده خولی تۆپی پێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی شیكاغۆ فایه‌ر بۆندی ئیمزا كرد و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ی 2 وه‌رز مایه‌وه كه له 51 یاریدا توانی 17 گۆڵ بۆ ئه‌وانیش تۆمار بكات. له ساڵی 2003 دا ئه‌و یاریزانه ڕووی كرده یانه‌ی دی سی یونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش 21 یاری ئه‌نجامدا و توانی 5 گۆڵ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ش تۆمار بكات و ئینجا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی خۆی له یاریكردن ڕاگه‌یاند. له پاش وازهێنانی له یاریكردن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی به نهێنی و له وه‌رزی 2003/2004 دا ناوبراویان بانگهێشتكرده‌وه و ئه‌ركی مه‌شق پێكردنی هێرشبه‌رانی یانه‌كه‌یان پێ سپارد كه له نێو ئه‌و لاوانه‌دا كه ناوبراو هاوكاری كردن و دروستی كردن لیۆنێل میسی جادووگه‌ره ناوازه‌كه دێت كه له‌و كاته‌دا ستۆیشكۆف له باره‌ی ئه‌و كورته باڵایه‌وه وت بووی: "ئه‌م یاریزانه هیچ شتێك ناتوانێت له به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت به‌هێزترین به‌رگریكارانی جیهانیش به سانایی ده‌بڕێت". كاتێكیش به ناوبراویان وت بوو گوایه ئه‌ویش به خۆت ده‌شوبهێنێت له بیرخستنه‌وه‌یه‌كدا بۆ وته‌كه‌ی بێرتی ڤۆكس كه له مۆندیالی ساڵی 1994 له باره‌ی خۆیه‌وه وت بووی گوایه: "ته‌نها به فیشه‌كێك ده‌وه‌ستێنرێت نه‌ك به‌رگریكاران". له وه‌ڵامدا ستۆشكۆف به پێكه‌نینه‌وه وت بووی: "لیۆنێلی بچكۆله به فیشه‌كیش به‌ری لێ ناگیرێت". ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له 83 یاریدا كرد و توانی 37 گۆڵ به درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌وه تۆمار بكات كه له مێژووی وڵاتی بولگاریادا به هه‌ڵبژارده‌ی زێڕین ناوزه‌ند ده‌كرێت به تایبه‌ت له ساڵی 1994 كه توانی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی مۆندیال و به ده‌ستهێنانی پله‌ی چواره‌می ئه‌و مۆندیاله و دواتریش به ده‌ستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه له لایه‌ن ناوبراوه‌وه به 6 گۆڵ. له كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ستۆشكۆف له ساڵی 2004 تا 2006 ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریای له ئه‌ستۆ گۆت، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بۆ مۆندیالی 2006 ی ئه‌ڵمانیا ناوبراوی ناچار كرد واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت. |
سه ره تا
ژیانی یاریزانان
ستۆیشكۆف
ستۆیشكۆف
Sunday, February 19, 20120 التعليقات
التسميات:
ژیانی یاریزانان
Post a Comment