بۆندەکەی زیکۆی ڕاھێنەری عیراق ھەڵوەشێنرایەوە

Sunday, August 5, 20120 التعليقات

بۆندەکەی زیکۆی ڕاھێنەری عیراق ھەڵوەشێنرایەوە
 یەکێتی تۆپی پێی عیراق بڕیاریدا بۆندەکەی ڕاھێنەری بەڕازیلی و ھەڵبژاردەی عیراق زیکۆ ھەڵبوەشێنێتەوەو لە بری ئەو ئەنوەر جەسام وەک ڕاھێنەرو ستافێکی تەواوکار ئەرکی سەرپەرشتی ھەڵبژاردەکە بۆ یارییەکانی دوا قۆناغی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەڕازیل دەکەن .

کەمێک لەمەوبەر ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی عیراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ( ناوەکەی لای خەندان سپۆرتە)  لە شاری بەغداوە بە تەلەفون ڕایگەیاند کە ئەمشەو یەکێتیەکەیان بڕیاری کۆتایی پێھێنانی بۆندەکەی زیکۆیان داوە لە گەڵ پێدانی سەرجە مافە داراییەکانی .

وتیشی بە شێوەیەکی کاتی ئەنوەر جەسام وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە بە یاریدەدەری یونس عبد عەلی و حەبیب جعفر دەتنیشانکراون و عیمادیش ھاشمیش وەک ڕاھێنەری گۆڵپارێزەکان دیاریکران .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان