گۆڵچیه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بانگكرا |
![]() به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕاهێنه‌ری گۆڵچیه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ناوی گۆڵپارێزێكی نوێی بۆ نێو ناوی گۆڵچیه‌كانی عیراق زیادكرد . عه‌بدولكه‌ریم ناعم ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی عیراق ئاشكرایكردووه " به هۆی ئه‌و ئاست به‌رزییه‌ی ( موهه‌ند قاسم) ی گۆڵچی یانه‌ی كه‌ربه‌لا له خولی بژارده پێشكه‌شی كردووه بڕیاری بانگهێشتكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق دراوه‌و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه شانبه‌شانی محه‌مه‌د گاصدو نور سه‌بری و جه‌لال حه‌سه‌ن ده‌ست به مه‌شقه‌كانی بكات ". عه‌بدول ئه‌وه‌شی وتوه كه ده‌یانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌واو هه‌ر چوار چۆڵچیه‌كه به شیوه‌یه‌كی باش تاقیبكه‌نه‌وه تاوه‌كو ناوێكی جێگیر بۆ كه‌سی یه‌كه‌می تۆڕپارێزی هه‌ڵبژارده‌كه دیاریده‌كه‌ن . |
سه ره تاگۆڵچیهكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بانگكرا
Post a Comment