پیرۆزبایی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بۆ یانەی ھەولێر

Friday, August 3, 20120 التعليقات

پیرۆزبایی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بۆ یانەی ھەولێر
بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان،جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێری و راھێنەری و یاریزانان و ھاندەرانی یانەی وەرزشی ھەولێر دەکەین بە بۆنەی بەدەستھێنانی خولی نوخبەی عێراقی بۆ چوارەم جار لە مێژوویدا.

بەدەستێھنانی ئەم جامە لەلایەن یانەی ھەولێرەوە دەستکەوتێکی مەزن و مێژوویە بۆ وەرزشی ھەرێمی کوردستان،خوازیارین لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانی داھاتوو لە سەر بەدەستێھانی ئەنجامی لەم شێوەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بن.



نوسینگەی راگەیاندنی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان