مۆرینیۆ هیودارە کاکا لە مەدرید بمێنێتەوە |
![]() ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید خۆزێ مۆرینیۆ ڕایگەیاند کە هیوادارە کاکا لە تیمەکەی بمێنێتەوە بۆ وەرزی تازە. یاریزانی بەڕازیلی لە ماوەی ڕابردوو بە توندی ناوی بەسترایەوە بە گەڕانەوە بۆ یانەی میلان ئەمەش لە دوای دابەزینی ئاستی ڕاستەقینەی لە سێ وەرزی ڕابردوو. مۆرینیۆ نایەوێت بە ئاسانی دەست بەرداری یاریزانی تەمەن ٣٠ ساڵان ببێت و لە لێدوانێکیدا ووتی : بەلای منەوە هیچ کێشە نیە،هەوڵ دەدەین باشترین ئاستی لێ دەربهێنین،ئەو یاریزانێکی باشە وە لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و یارمەتی ئێمەیدا بۆ بردنەوە،هیوای ئێمە مانەوەی ئەوە،وەک ڕاهێنەرێک دڵخۆش دەبم چونکە یاریزانێکی جدیە و زۆر خۆش ماندوو دەکات،لە هەندێک یاری زۆر شکۆدارانە دەردەکەوێت. |
سه ره تا
خولی ئیسپانی
مۆرینیۆ هیودارە کاکا لە مەدرید بمێنێتەوە
مۆرینیۆ هیودارە کاکا لە مەدرید بمێنێتەوە
Friday, August 3, 20120 التعليقات
التسميات:
خولی ئیسپانی
Post a Comment