بەرشەلۆنەو ڕیال مەدرید سەروو دوو گۆڵیان تۆمارکرد |
![]() ھەردوو یانە بەھێزەکەی ئیسپانیاو جیھان ئەمڕۆ شەممە دوا یاری دۆستانەی ئەم ھاوینەیان ئەنجامداو ھەردوکیان بە دوو گۆڵ بردیانەو ئیتر جانتاکانیان بەرەو خولی لالیگاو جامی شای ئیسپانیاو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەپێچنەوە . ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی پێکھاتەکەیەوە لە کاتژمێر ١٥-٨ بە کاتی ھەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی یانەی داینامۆ بوخارێستی ڕۆمانی بوویەوەو ھەریەکە لە میسی و ئەفیلای گۆڵەکانی بردنەوەیان بۆ تۆماركرد ھەرچی ڕیالە کاتژمێر ٩ بە کاتی ھەرێمی لەبەرامبەر یانەی سیلتکی سکۆتلەندی یاریکردو ئەویش بە دوو گۆڵى کالیخۆن و بنزیمە بردیانەوە . پاش ئەمە یارییەش ھەردوولا پەردە لەسەر ئامادەکارییەکانیان دادەنەوە و ڕیالیش کۆتایی بە گەشتە ئەمەریکیەکەی ھێنا. |
سه ره تابەرشەلۆنەو ڕیال مەدرید سەروو دوو گۆڵیان تۆمارکرد
Post a Comment