ڕاھێنەرەکەی عیراق چووە زەمالیکەوە |
![]() جۆرڤان ڤیێرا راھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٢ ساڵ لەگەڵ یانەی زەمالیکی میسری ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتیی تیپی تۆپی پێی یانەکە بگرێتە ئەستۆ. ڤیێرا جێگەی حەسەن شەحاتە راھێنەری بەناوبانگی میسری گرتەوە کە دوای دۆڕاندن بەرامبەر یانەی ئەھلیی رکابەری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقیا، دەستی لە ئەرکی راھێنەرایەتیی یانەی زەمالیک کشایەوە. ڤیێرا کە رابەرایەتیی ھەڵبژاردەی عێراقی کرد بۆ دەستەبەرکردنی ناسناوی تاسی نەتەوەکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٧دا، پێشتر ئەرکی راھێنەرایەتیی چەندان یانەی عەرەبی لە ئەستۆدا بووە، لەوانە ویدادی مەغریبی و ئیسماعیلیی میسری، ھەروەھا ئەزموونی لە خولی ئێرانیشدا ھەیە کاتێک راھێنەری یانەی سپاھان ئیسفەھان بوو. ئەو راھێنەرە بە ئەزموونە لە دایکێکی پورتوگالی و باوکێکی بەرازیلی بووە، خاوەن رەگەزنامەی بەرازیلی و پورتوگالی و مەغریبییە، سەرەڕای پاسپۆرتی عێراقی کە لە دوای دەستەبەرکردنی ناسنانوی ئاسیای ٢٠٠٧ وەری گرت. ڤیێرا لە ساڵی ١٩٩٠ کاتێک راھێنەری یانەی ویدادی مەغریبی بوو، رووی لە ئاینی ئیسلام کرد، شارەزای ٨ زمانە لەوانە عەرەبی و فارسی. |
سه ره تاڕاھێنەرەکەی عیراق چووە زەمالیکەوە
Post a Comment