ھەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەرکرد
|
![]()
یارییەکانی ڤیستیڤاڵی تۆپی پێ ی (نۆروای کاپ) کە لە ووڵاتی نەرویژ بەرێوە دەچێت درێژەی ھەیە کە (٥٤) ووڵات لەسەرتاسەری جیھان بەشداریان تێدا کردووە ، ھەڵبژاردەی کوردستان دوای ئەوەی سێ یاری یەکەمی کۆمەڵەکەی ئەنجامدا و (٥) خاڵی کۆکردەوە و بە دووەمی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی (٣٢) لە یاری ئەو قۆناغەدا ھەڵبژاردەکە لە یاریگای (ئەبلیتسۆ) رووبەرووی تیپی (سانت ڤیکا)ی شاری ترۆنھایم بۆوە ، ئەم یارییە بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان گرنگ بوو لەبەر ئەوەی بە بردنەوەی لەم یارییەدا دەگەیشتە قۆناغی (١٦) بەڵام بە دۆراندنی لە پاڵەوانێتییەکە دەچێتە دەرەوە ، گێمی یەکەم بە ھێرشەکانی تیپی خاوەن یاریگا دەستی پێکرد کە بە تۆپی درێژ یارییان دەکرد بەڵام ھێڵی بەرگری و گۆڵچی کوردستان ئەو ھێرشانەیان بەرپەرچ دەدایەوە ، دواتر یاریزانانی کوردستان توانیان تا رادەیەک ناوەراستی یاریگا کۆنترۆڵ بکەن و چەند ھێرشێک بکەنە سەر تیپی بەرامبەر کە یەکێکە لە تیپە باشەکانی پاڵەوانێتی ئەمساڵ ، لە دەقیقەی (١٩) ناوبژیوان فیکەی لێدانێکی راستەوخۆی لە سوودی (میلاد نەجات) ھەژمارکرد و (ووریا کامەران) بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەو لێدانەی جێ بەجێ کردو گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد ، گێمی دووەم یاریزانانی ھەڵبژاردەی کوردستان لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بوون لە گێمەشدا توانیان دوو گۆڵی تر لە رێگەی (عومەر بیبۆ و ووریا کامەران)ەوە تۆماربکەن لە دەقیقەکانی (٣٨ و ٥٨) دا و یارییەکش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ھەڵبژاردەی کوردستان کۆتایی ھات و بەم ئەنجامەش تیپەکە خۆی گەیاندە قۆناغی (١٦) ی پاڵەوانێتییەکە ، بریاریشە سبەینێ ھەڵبژاردەی کوردستان لەو قۆناغەدا رووبەرووی یانەی (پورس گرینلاند) ببێتەوە کە لە پلە نایابی تۆپی پێ ی ووڵاتی نەوریژ یاری دەکات .
|
سه ره تا
ههڵبژاردهی کوردستان
ھەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەرکرد
ھەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەرکرد
Wednesday, August 1, 20120 التعليقات
التسميات:
ههڵبژاردهی کوردستان
Post a Comment