سلێمانی پیرۆزبایی لە ھەولێر دەکات |
![]() بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی یانەی ھەولێر لە خولی عێراق تۆماریکردو دواجار بۆ جاری چوارەم نازناوەکەی بەدەستھێنا، راگەیاندنی یانەی سلێمانیو سەرۆکو ئەندامانی ئەو یانەیە نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکو ئەندامانو یاریزانانو ھاندەرانی ئەو یانەیە دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی: "بەناوی خوای گەورە" (بەھۆی ئەو دەستکەوتە مەزنەی لەخولی عێراقدا بەدەستانھێناو توانیتان جارێکیتر نازناوی خولی بژاردەی عێراق بگەڕێننەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەینو لەناخی دڵەوە خۆشحاڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، ھیوادارین ئەو ئەنجامە باشەش لە جامی یەکێتیی ئاسیاشدا پێشکەش بکەنو لەرێگەی یانەی ھەولێرەوە وەرزشی کوردستان بە کیشوەری ئاسیاو جیھان بسەلمێنینەوە. ھەمیشە سەرکەوتوو بنو بەردەوام بن لە بەدەستھێنانی ئەنجامی باش بۆ کوردستان. ١/٨/٢٠١٢ راگەیاندنی یانەی وەرزشی سلێمانی |
سه ره تا
خولی ئێراقی
سلێمانی پیرۆزبایی لە ھەولێر دەکات
سلێمانی پیرۆزبایی لە ھەولێر دەکات
Wednesday, August 1, 20120 التعليقات
التسميات:
خولی ئێراقی
Post a Comment