ئۆلۆمپیادی لەندەنیش کۆتایھات ..............

Sunday, August 12, 20120 التعليقات

ئۆلۆمپیادی لەندەنیش کۆتایھات
پاش ئەوەی ڕۆژی ٢٧/٧  بەئاھەنگی دەستپێک و رۆژی دواتر ٢٨/٧ یاریی و پێشبڕکێکانی سێیەمین ئۆڵۆمپیادی یارییە ھاوینەکان لە شاری لەندەن دەستیپێکردو ئەمشەو بەئاھەنگی کۆتایی پەردەی لەسەر یارییەکانی ٣٠ ئۆلۆمپیاد دادەرێتەوە

ئەمشەو سەعات ١١-ی شەو لەیاریگای ئۆڵۆمپی شاری لەندەن بەھەمان شێوەی ئاھەنگی دەستپێک، ئاھەنگی کۆتایی ئەنجامەدەرێت و چەندین نمایشی نێو یاریگا پێشکەش دەکرێن، دواتر پاش ئەوەی ئاڵای ئۆڵۆمپی پێشکەش بە نوێنەری بەرازیل دەکرێت کە ئۆڵۆمپیادی داھاتووی ساڵی ٢٠١٦ لەئامێز دەگرێت، مەشخەڵی ئۆڵۆمپی دەکوژێنرێتەوەو وەرزشکارانی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە ماڵئاوایی لەلەندەن دەکەن و بەرەو وڵاتەکانیان دەگەڕێنەوە.

لەم ئۆلۆمپیادەدا ئەمەریکیەکان پشکی مەدالیاکانیان گرت و بوونە پێشەنگ و بە دوایاندا چینیەکان ھاتن و ھەرچی تونسیشە پێشەنگی وڵاتانی عەرەب بوو کە عەرەبەکان لەم ئۆلۆمپیادەدا تەنھا دووزێڕییان ھەبوو .

عیراق بۆ لەندەن ٢٠١٢ ‌ بە ھەشت یاریزان بەشداربوو لەو ڕوداوە مەزنە وەرزشیەی جیھان  کە ئەوانیش یاریزانان عدنان تەعیس (٨٠٠ متر) و دانیە حسین (١٠٠ مەتر) ونور عامر (ڕیمایە) ورنا مشھدانی (تیر) وێفا‌و راشد (بەرزکردنەوەی قورسایی ) وموھەنەد ئەحمەد (مەلەوانی) وئەحمد عبدالکریم (ملاکەمە) وعەلی نازم (زۆرانبازی ) بوو کە ھیچ ئەنجامێکیان نەبوو .

ھەرچی ئوساین بۆڵتی ڕاکەری جامایکی و مایکل فلیپسی مەلەوانی ئەمەریکی بوون بوونە ئەستێرەی ئەم ئۆلۆمپیادە .


بە وتەی جاگ ڕۆگی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی جیھان ئەم چاپەی ئۆلۆمپیاد بە یەکێک لە سەرکەوتوترین چاپەکانی ئۆلۆمپیادی دانا .


شایانی باسە خەندان سپۆرت بۆ سەردانکەرانی لینکێکی تایبەتی بە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد خستە کار کە زیاتر لە ٢٠٠ ھەواڵی گرنگی بڵاوکردەوە سەرباری دوایینەکانی ئۆلۆمپیاد کە سات بە سات لە ٢٤ کاتژمێری بەردەوام ئەنجامەکانی دەگواستەوە .
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان