خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی‌ كوردستان ببینه‌

Sunday, August 12, 20120 التعليقات

خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی‌ كوردستان ببینه‌
بڕیاره‌ سەرەتای مانگی داهاتوو یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی‌  كوردستان دەست پێ بكا.


 رۆژی  6ی ئەیلوولى داهاتوو یارییەكانی قۆناغی یەكەم  ئەنجام ده‌درێت كە یانە پلە یەك و دووەكانی كوردستان بەشداریی دەكەن.

خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەم كە یانە پلە دوو و پلە یەكەكانی كوردستان بەشداریی تێدا دەكەن و ژمارەیان 36 یانەیە كە 18 یانەی پلە یەك و 18 یانەی پلە دوو، یارییەكانیش بە شێوازی دۆڕاوی تاك ئەنجام دەدرێ و هەر یانەیەك یەك یاریی بدۆڕێ دەچێتە دەرەوە.

خشتەی یارییەكان دیاری كراوە و هەر یانەیەكی پلە یەك بەرامبەر یانەیەكی پلە دوو یاریی دەكاهەر یانەیەكی پلە یەك دەبێ لە یاریگەی یانە پلە دووەكەدا یارییەكە ئەنجام بدا.

دوای كۆتا هاتنی قۆناغی یەكەم، یانە براوەكان دەچنە قۆناغی دووەم و لەوێدا رووبەڕووی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەبنەوە، كە ژمارەیان 14 یانەیە، تا كۆتای پاڵەوانیەتییەكە هەر تیپێك یارییەك بدۆڕێ لە كێبەڕكێكان دەچێتە دەرەوە.

خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی‌  كوردستان لە تۆپی پێ بەم شێوەیە:


دووبز × سەوڕە لە یاریگەی دووبز.
سیروانی شارەزوور × ئاسۆ لە یاریگەی شەهیدان لە زەڕایەن.
تەئاخی × دەربەندیخان لە یاریگەی كەركووك 3.
ئاڵتون كۆپری × خاك لە یاریگەی ئاڵتون كۆپری.
سەرچنار × ئاشتی لە یاریگەی سەرچنار.
پیشەسازی × گارە لە یاریگەی پیشەسازی.
چۆمان × سیروانی نوێ لە یاریگەی سۆران.
بەردەڕەش × برایەتی لە یاریگەی بەردەڕەش.
كەیوان × پێشكەوتن لە یاریگەی كەركووك 2.
كفری × كۆیە لە یاریگەی كفری.
رانیە × ئاكرێ لە یاریگەی رانیە.
مەخموور × شەهیدان لە یاریگەی مەخموور.
جیهان × هەڵەبجەی شەهید لە یاریگەی شەهیدان لە هەولێر.
دووز × نەورۆز لە یاریگەی دووز.
خەبات × ئاڵا لە یاریگەی خەبات.
دووكان × چەمچەماڵ لە یاریگەی دووكان.
شەقڵاوە × خانەقین لە یاریگەی شەقڵاوە.
سۆلاڤ × سۆران لە یاریگەی سۆلاف.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان