ھەولێر لە بوونە پاڵەوانی عیراق زۆر نزیکە

Thursday, July 12, 20120 التعليقات


ھەولێر لە بوونە پاڵەوانی عیراق زۆر نزیکە
لە یەکێک لە یاریە دواخراوەکانی خۆی،یانەی ھەولێر بووە میوانی یانەی نەجەف یاریەکەش بەئەنجامێکی گەورە لە بەرژەوەندی یانەی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی کۆتایی پێھات،کاتێک یاریەکەی بە ئەنجامی  ٤ گۆڵی بێ بەرامبەربردەوە.

گۆڵەکانی ھەولێر لەلایەن سەعد عەبدولئەمیر(٢گۆڵ)،ئەحمەد ئەیاد،ئەمجەد رازیەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیەش یانەی ھەولێر لە بوون بە پاڵەوانی خولی نوخبەی عێراقی بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا نزیک دەبێتەوە و لەو یاریانەی کە ماویەتی پێویستی بە ٩ خاڵ دەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی رەسمی وەک پاڵەوانی خولی نوخبەی عێراقی بناسرێت.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان