روونکردنەوەیەکی گرنگ لە یانەی ھەولێرەوە

Thursday, July 12, 20120 التعليقات


روونکردنەوەیەکی گرنگ لە یانەی ھەولێرەوە

سەرەتا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەماوەری بە وەفای یانەی ھەولێر و خەڵکی شاری ھەولێر و ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کە یانەی ھەولێر ئەمرۆ پێنجشەممە لە یاریگەی نەجەف تۆماری کرد بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرانبەر.

ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆکاری شێواندنی ھاندەرانی یانەکانی تری عێراق و نەیارانی شاری ھەولێر و کوردستان، بۆیە لێرە و لەوێ چەند پرۆپاگەندێک بڵاودەکەنەوە، کە گوایە سیستەمی خولی عێراق گۆراوە.

من لێرەوە وەکو بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ھەولێر گشت ھاندەرانی یانەی ھەولێر و خەڵکی شاری ھەولێر دڵنیا دەکەمەوە، کە سیستەمی خولی عێراق وەکو خۆی مایەوە و ھیچ گۆرانکاری تیاییدا نەکراوە و ناکرێت بۆیە ئێمە لە بە دەستھێنانی نازناوی خولی عێراق نزیکین و پەنا بەخوا لە چەند یارییەکی داھاتوو بەفەرمی نازناوەکە بەرز دەکەینەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە پرۆپاگەندانە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر باری دەروونی یاریزانان بکەن، بەڵام مەحالە بەتوانن کاریگەری لە یاریزانان و دەستەی راھێنەرانی یانەکەمان بکەن.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان