مانگی داهاتوو چاره‌نوسی زیكۆ ده‌رده‌كه‌وێت |
![]() یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ململانێ‌یان له گه‌ڵ زیكۆی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هه‌بێت و سه‌رچاوه‌كیش له یه‌كێتیه‌كه ئاشكرایده‌كات ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو چاره‌نوسی یه‌كلا ده‌بێته‌وه . یه‌حیا زغیر ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق به "سۆمه‌ریه نیوز "ی وتووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌كردووه‌و ئێمه‌ش له 15 مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیمان ده‌بێت له گه‌ڵی سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی بۆنده‌كه‌ی . شایانی باسه له ئابی ساڵی ڕابردوو زیكۆی به‌ڕازیلی به بڕی دوو ملیۆن پێنجسه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رێتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆو ئێستاش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی گه‌یاندۆته قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل . |
سه ره تامانگی داهاتوو چاره‌نوسی زیكۆ ده‌رده‌كه‌وێت
Post a Comment