ئەو کاتەی پێلی سەری ماندێلای ماچ کرد
|
![]()
ئەو کاتەی ئەفسانەیەکی یاری تۆپی پێ سەری سیاسیەکی دەست ڕەش ماچ دەکات ئەوە ھەموو لۆمەی دەکەین, بەڵام بە پێچەوانەوە کاتێک ئەفسانەیەک سەری سیاسیەکی دەست سپی ماچ دەکات ئەوە ھەموو پێکەوە ژیان و دەست پاکی و ئەمینی و ڕاستگۆی و لەخۆ بردووی ئەو سەرکردەیەمان بۆ بەدیار دەکەوێت.
ئەوەی لە وێنەکەدا بە دیار کەوتووە وێنەی ئەفسانەی تۆپی پێی سەدەی ڕابردووی وڵاتی بەرازیل ناسراو بەگەوھەری ڕەش پێلیە, پێلی" کاتێک چەمیەوە بەو پەڕی شانازیەوە سەری ڕەمزی پێکەوە ژیان و ئاڵا بەدەستی ئاشتی ئەم چەند دەییەی ڕابردوو, نیڵسۆن ماندێلای" سەرۆکی پێشووی باشوری ئەفریقیای ماچ کرد, ئەو کاتێک باوەشی لەودا لەبەر ئەوە نەبوو ھاوڕەگەزی خۆیەتی نەخێر, یاخود سەرۆکی وڵاتێک بووە, ئەو بۆیە ئەوەی کرد بینی ماندێلا" خۆی و گۆچانێک و خانویەک نەبێت لەو وڵاتە گەورە ھیچی نیە, ئەو زانی ئەو پیاوە تەنھا لە بەر میللیەتەکەی شۆڕشی کرد و دەژی و دواتر دەیەوە بە خۆیان, ئەو بۆی دەرکەوت ماندێلا" بەو ھەموو تەمەنەوە بۆتە سەنگی مەحەکی سەرجەم ڕەگەزەکانی وڵات و لەگەڵ ھەموو میھیرەبانە بە دژەکانیشیەوە. پێلی" کاتێک باوەشی بە ماندێلادا" کرد بینی ئەم پیاوە سەر سپیە ئەسمەرە زەعیفکەلانە, جگە لە پێکەوە ژیان, ھەموو پۆستەکانی دیکەی لەماوەی چوار ساڵی تەمەنیدا جێھێشت و بە ھەمووانی وت با پێکەوە لەسەر سفرەی ئەفریقیایەک کۆ ببینەوە کە بێتە ئاو ڕژێنی چاو لێکردنی ھەموو گەلان و سەرکردەکانیان, بە تایبەتی لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیاندا. |
سه ره تائەو کاتەی پێلی سەری ماندێلای ماچ کردئەو کاتەی پێلی سەری ماندێلای ماچ کرد
Post a Comment