عیراق بووە سێھەمی عەرەب |
![]() ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق بە گۆلێکی بێوەڵام لە سعودییە پلەی سێھەمی جامی عەرەبی دەستەبەرکرد. لە میانی دیاریکردنی پلەکانی سێھەم و چوارەمی جامی عەرەب کە لە وڵاتی سعودییە کێبڕکێکانی بەڕێوەچوو لە ھەردوو ھەڵبژاردەی عیراق و سعودییە بە یەک گەیشتن و عیراقیەکان لە رێگەی تاکە گۆلێکی عەلا عەبدولزەھرەوە پلەی سێھەمیان دەستەبەر کرد . ھەردوو ھەڵبژاردە لە یاری نیوەی کۆتایی بەدەستی مەغریب و لیبیا دۆڕابوون , عیراق توانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە لوبنان و میسر بباتەوەو لە گەڵ سودان یەکسان بێت. |
سه ره تاعیراق بووە سێھەمی عەرەب
Post a Comment