پریمەر لیگ پێشوازی لە بڕیارەکەی فیفا دەکات
|
![]()
دەستەی کارگێڕی خولی ئینگلیزی لەیەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای ھێڵی گۆڵ ، بڕیاری ناساندن و بەکارھێنانی ئەو سیستەمەی دا بە زووترین کات لە یاریەکانی خولی ئینگلیزی
بەم پێیەش پریمەر لیگ بە یەکەم خول دادەنرێت کە پێشوازی لەم بڕیارە نوێیەی فیفا بکات. ئەمەش دوای ئەوەی کە فیفا بڕیاری دا کە لە یاریەکانی جامی جیھامی یانەکان ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاربھێنرێت . شایەنی باسە وڵاتی ئینگلتەرا لەساڵی ٢٠٠٦ ەوە ھەوڵی دانانی ئەم سیستەمەی داوە لە یاریەکانی خولی ئینگلیزی بەڵام بە ھۆی ناڕەزای ھەندێک لە خول و بەرپرسە وەرزشیەکان نەتوانرا کە بەڕەسمی بکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە. |
سه ره تاپریمەر لیگ پێشوازی لە بڕیارەکەی فیفا دەکات
Post a Comment