ئەمڕۆ جەولەیەکی نوێی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت
|
![]()
بڕیارە ئەمڕۆ لەیاریگا جیاوازەکانی کیشوەری ئاسیا جەولەیەکی نوێ لە پاڵاوتنەکانی کیشوەرەکە بۆ سەرکەوتن بۆ کۆتاییەکانی جامی جیھانی بەڕێوەبچێت.
لەیەکەم یاریدا ھەڵبژاردەی ئوستڕالیا کاتژمێر ١ بەکاتی کوردستان میوانداری ھەڵبژاردەی یابان دەکات ئوستوڕالیا لەم یاریەدا دەیەوێت بە پشت بەستن بە خاک و جەماوەرەکەی یەکەم سەرکەوتن تۆماربکات پاش ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو بەرامبەر عەمان یەکسانبوو ھەڵبژاردەی یابانیش دەیەوێت سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک تۆماربکات تا پێگەی خۆی لەپێشەنگی کۆمەڵەکەی قایم تر بکات. ھەر ئێوارەی ئەمڕۆش لە ھەمان کۆمەڵەدا ھەڵبژاردەی عێراق ڕوبەڕوی شانشینی عەمان دەبێتەوە و شێرەکانی ڕافیدین بەدوای یەکەم سەرکەوتندا دەگەڕێن پاش ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو بەتامی بردنەوە لەگەڵ ئەردەن یەکسان بوو ئەمەش لیستی سەرجەم یاریەکانی ئەمڕۆیە: کاتژمێر ١ ئوستڕالیا * یابان کاتژمێر ٢ کۆریای باشور * لوبنان کاتژمێر ٤٥-٥ عێراق * عومان کاتژمێر ٥:٤٥ ئێران * قەتەر |
سه ره تائەمڕۆ جەولەیەکی نوێی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بەڕێوەدەچێت
Post a Comment