لە ڕێگای چوون بۆ بەڕازیل , عیراق میوانداری عومان دەکات
|
![]()
لە دووەم یاری خۆیدا له قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی بەرازیل ئەمڕۆ کاتژمێر ٤٥-٥ بەکاتی ھەرێمی کوردستان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر ھەڵبژاردەی عیراق میوانداری ھەڵبژاردەی شانشینی عومان دەکات.
زیکۆی بەڕازیلی و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عیراق ئاشکرایدەکات کە بۆ ڕوبەڕونەوەکەی ھەڵبژاردەی عیراق دژ بە شانشینی عومان لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال بە ھەمان پێکھاتەی یارییەکەی ئەردەنەوە یاریدەکەن . زیکۆ بە ڕۆژنامه نوسانی وتووە کە یاریزانەکانی ورەیەکی باشیان ھەیەو لە ئاستی تەکتکیشیان ڕازییە بۆیە پێدەچێت بە ھەمان پێکھاتەی یارییەکەی ئەردەنەوە یاریبکەن کە ئەوانیش بریتی بوون لە یاریزانان محەمەد کاێد، عەلی سەعید، سامال سەعید، حسین رحیمە، سەلام شاکر، باسم عەباس، کەرار جاسم، قوسەی مونیر، موسەنا خالد، ھەوار مەلا محمد، نشڕت ئەکرم ، یونس مەحمود. ھەڵبژاردەی عیراق ئەمە دووەم یارێتی لە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکان و لە یەکەم دژ بە ئەردەن ١-١ یەکسان بوو . |
سه ره تالە ڕێگای چوون بۆ بەڕازیل , عیراق میوانداری عومان دەکات
Post a Comment