پێنج ناوبژیوان یارییەکانی یۆرۆ بەڕێوەدەبەن
|
![]() لە کۆتایدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریندا لە کاتی بەرێوەچوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە بڕیارە لە ٨\٦\تا١ \٧\٢٠١٢ لە ھەردوو وڵات پۆڵندا و ئۆکرانیا بە ڕێوەبچێت پێنج ناوبژیوان یارییەکان بەڕێوەبەرن. ئەم بڕیارەی یەکێتی ناوبراو لە کاتێکدایە ئەویش پاش ئەوەی ماوەی دوو وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی ئەوروپا لیگدا پێنج ناوبژیوان یارییەکان بەڕێوەدەبەن و تا ئەندازیەکی باش ئەو شێوازە سەرکەوتنی باشی بەدەست ھێناوە, پاشان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە (UEFA) فەرەنسی میشل پلاتینی" پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دانانی ئەو پێنج ناوبژوانە, کە دووانیان لە تەنیشتی ھێڵی گۆڵەکان دەوەستن بۆ چاودێری کردنی گۆڵەکردن و تۆپە نەبینراوەکان دووپات کردەوە, وەھەروەھا ناوبراو ڕەتی کردەوە تەکنەلۆجیا لە یارییەکان بەکاربێت لە ڕیگای کامێرای ڤیدۆوە. چاودێری کردنی ستونی گۆڵ ھێڵی سزای گۆڵەکان لەو کاتەوە ھاتە کەیاوە کەتێک لە یارییەکانی جامی جیھانی ساڵی (٢٠١٠)ی ئەفریقای باشور" لە میانی یارییەکانی قۆناغی ھەشت تیپ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا گۆڵێکی تەواویان تۆمارکرد بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاشان لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکەوە بە گۆڵ ھەژمار نەکرا, ھەرپاش ئەوە, ئەو گۆڵەی ئینگلیزەکان (فیفا)ی ناچارکرد بیر لە ڕێگا چارە بکەنەوە بۆ دیاری کردنی ئەو گۆڵانە و بیریان لە بە کار ھێنانی تەکنەلۆجیا" کردەوە بۆ دیاری کردنی ئەو ڕوداوە نادیارانە. بەڵام ئەو بڕیارە لەلای زۆرێک پێشوازی لێنەکرا, بە ھۆکاری تێک چوونی شێوازی یارییەکان, بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی بڕیاریندا لە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی ئەوروپا لیگدا پێنج ناوبژیوان یارییەکان بەڕێوە ببەن و تا ڕادەیەک ئەو بیرۆکەیە سەرکەوتنی باشی بەدەست ھێناوە و بڕیارە لە جامی یۆرۆی"ئەمساڵیش ھەمان سیناریۆ دووبارە بکەنەوە, تا لە مانگی یۆلۆی"داھاتوو بۆردی"یەکێتی تۆپی پێی جیھانی ئەوانیش لە سەر ئەو دوو لایەنە بڕیاری یەکلا کەرەوە دەدەن. |
سه ره تاپێنج ناوبژیوان یارییەکانی یۆرۆ بەڕێوەدەبەن
Post a Comment