ئیتاڵیا ,کاروانێکی زێرێن ئەنجامێکی خراپ لەگەڵ یۆرۆدا

Friday, June 1, 20120 التعليقات


ئیتاڵیا ,کاروانێکی زێرێن ئەنجامێکی خراپ لەگەڵ یۆرۆدا


بەشی یەکەم

کاتێک ناوی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبەیت ئەوە یەکسەر بیرت بۆلای نازناوەکان و کاڵیشۆ" و کاتیناچۆ" و میلان" و یوڤی" و ڕۆما" ئینتەر" و بەشێک لە یاریزانە دیارەکانی جیھان وەک ڕۆسی"و باجیۆ" و ماڵدینی" و زۆف" و ڕاھێنەری لەبیر کاراو بووزو" دەچێت, دەزانێت تیپێک ھەیە بە درێژی کات لە سەر گۆڕپانەکانی یاری تۆپی پێ خاوەنی وتە و قسەی خۆی بووە, بەتایبەتی لە کاتی پاڵەوانێتییەکانی جامی جیھانی.

 ئێتاڵیا نەک لە سەر ئاستی کیشوەرەکەی خۆی بەڵکو لە دەرەوەی کیشوەرەکەی خۆی توانیەتی جێگا پێی خۆی بکاتەوە لە نێو دڵی زۆرێک لە ھاندەران و بەڵکو ھەمیشە ئەم تیپە وای لە بینەری یارییەکانی کردووە,  تا دوا ساتی یارییەکان چاوەڕوانی ئەنجامی یارییەکانی بن, بە تایبەتی کە ئەم ھەڵبژاردەیە ئەوەندەی بە تیپێکی بەرگری ناسراوە, ئەوەندە خاوەنی تیپێکی ھێرشبردن نیە, بۆیە ئەوەش وای کردووە ھاندەرانی ئەو ھەڵبژاردەیە تا کۆتایی خولەکەکانی یاری ئەوێتە ببن بە بینی یاریکە و ئەنجامی یارییەکەوە.
ھەڵبژاردەی ئێتاڵیا لە دوای جامی جیھانی ساڵی (٢٠٠٦) ھیچ ئەنجامێکی باشی بەدەست نەھێناوە, ئەوەش وای کردووە بە شێک لە ئێتاڵیەکان و لە دەرەوای ئەوانیش تا ئەندازەیەک بە ئەنجامی یارییەکانی ئەو تیپە دڵخۆشنین, بۆیە لەو سۆنگەیەوە بە باشم زانی لە دوو بەشدا" بە شێوەیکی زانستیانە, لە دوای ساڵی (٢٠٠٦) تا ساڵی (٢٠١٢) باسی ڕەوشی ھەڵبژاردەی ئێتاڵیا بکەم, بەر لە دەست پێ کردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە بەشی دووەمدا تیشک دەخەمە سەر کاروانی یارییەکانی ئەو تیپە لە پاڵەوانێتییەکانی پێشووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا" ناسراو بە یۆرۆ".

ھاندەرانی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا" بەعەشقەوە چاوەڕوانی دەست پێ کردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٢"دەکەن, بۆ ئەوەی بە چاوی خۆیان سەرکەوتن و بردنەوەکانی تیپە کەیان ئازوری" ببینن, تا ھەموویان ئەنجامەکانی جامی جیھانی ساڵی (٢٠١٠) کە لە ئەفریقیا باشور کرا لە یادی بکەن" کاتێک ھەڵبژاردەی ئیتاڵیای ھەڵگری نازناوی جامی جیھانی ساڵی (٢٠٠٦) لە قۆناغی یەکەم چووە دەرەوە, کەتەنھا دوو خاڵی کۆکردەوە لە کۆمەڵەکەی کۆمەڵی پێنج" کاتێک لەگەڵ ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی پارگوای و نیوزلەندا و سلۆفاکیا" یاری کرد.

پاش چوونە دەرەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی جیھانی ڕابردوو ئەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بڕیاریندا لێکۆڵنەوە لە ئەنجامی یارییەکانی تیپەکەیان بکەن و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەش (مارچیلۆ لیپی) دور خرایە, بەئومێدی ئەوەی بتوانن ڕاھێنەرێکی لاو بۆ گردنە دەستی ڕاھێنەرایەتی شینەکانی ئیتاڵیا" دابنێن ئەویش پاش ئەوەی ئەنجامی ئەو تیپە لە دوای جامی جیھانی ساڵی (٢٠٠٦) وەک پێوست نەبوو.

ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە جامی نەتەوەکانی ئەورپای ساڵی (٢٠٠٨) جارێکی دیکە بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانی گرانیەکی کەی کەوتە سەرشان و دووبارە بەدەست ئەنجامە خراپەکانی لە نێو ئەو پاڵەوانێتییە دەیناڵاند, ئەویش پاش ئەوەی لە کۆمەڵەکەی ھەرچەندە لە گەڵ سێ" تیپی بەھێزدا یاری دەکرد, بەڵام توشی دۆڕانێکی قورس ھات بەدەستی پرتە قاڵیەکانی ھۆڵندا" و بەسێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی دۆڕاند, پاشان لەگەڵ ڕۆمانیا"(١بە١) گۆڵ یەکسان بە بەردنەوە لە کەڵەشێرەکانی فەرەنسا"(٢بە٠)گۆڵ خۆیای گەیاندە قۆناغی دووەم, کە لەوێ بەدەستی بەتاڵ گەڕٍانەوە کاتێک بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بە پاڵەوانی خولەکە مەتەدۆرەکانی ئیسپانیا" دۆڕان (٤بە٢)گۆڵ.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان