میك میك له تۆتنهام مایه‌وه
|
![]()
گاریس باڵی وێڵزی یاریزانی یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێیه‌م گه‌وره‌ترین یانه‌كانی شاری له‌نده‌ن نوێ كرده‌وه بۆ چوار ساڵی تر.
پاش ڕۆیشتنی هاری ڕیدناب له یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه زۆرێك له ئه‌ستێره ناوازه‌كانی یانه‌كه له نێوانیاندا لۆكا مۆدریچی كرواتی و گاریس باڵی وێڵزی ڕیزی یانه‌كه به‌جێ ده‌هێڵن به تایبه‌ت كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خوازیار بوو میك میكه‌كه په‌لكێشی ڕیزه‌كانی بكات و یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌دریدیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كرۆیفی نوێی ده‌دا.
یانه له‌نده‌نییه‌كه له پێگه‌ی ڕه‌سمی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی وه‌رزی داهاتوو سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام یاریزانێكی ناوازه‌ی وه‌ك گاریس باڵ بڕیاریدا كه له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه بۆ چوار ساڵی تر كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕێزێكی زۆره".
له لای خۆشییه‌وه یاریزانه ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌كه وتی: "من خۆشحاڵ بووم له ڕیزی تۆتنهامدا له پێنج ساڵی ڕابردوودا پێشم وایه كه له چوار ساڵی داهاتووشدا هه‌ر به دڵخۆشی ده‌مێنمه‌وه و ده‌توانین جارێكی‌تر پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ینه‌وه و ململانێ بكه‌ینه‌وه له سه‌ر بلیتێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بۆیه بۆنده‌كه‌م نوێ كرده‌وه تا له سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌دا به‌شدار بم له داهاتوودا".
جێی ئاماژه بۆ كردنه به هۆی ئه‌و توانا به‌رزه‌وه كه هه‌یه‌تی هاوشان له‌گه‌ڵ خێراییه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌ی گاریس باڵی ناسراو به فیراری بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له یانه‌كانی ئینگلته‌را و ئه‌وروپا به تایبه‌تیش هه‌ردوو یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی كه هه‌وڵی زۆریاندا بیگوازنه‌وه ڕیزه‌كانیان، به‌ڵام به نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام ناوبراو ده‌رگای به ڕووی هه‌مواندا داخست.
...........................................................
|
سه ره تامیك میك له تۆتنهام مایه‌وه
Post a Comment