به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی پێشوازییان له عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ و هاوڕێكانی كرد
|
![]()
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وانی كورد (سه‌ردار اسماعیل) و (عومه‌ر فه‌یسه‌ل) توانیان له پاڵه‌وانه‌تی جیهان كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی جیهانی له‌ش جوانی ناسراو به( وابا )ئه‌نجام ده‌دریًَت میدالیای زێر ده‌سته‌به‌ربكه‌ن, هه‌ردوو پاڵه‌وانی ناوبراو به یاوه‌ری (ئه‌حمد رامبۆ)ی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی وابای عێراق و یاریزان دیدار حه‌سه‌نی خاوه‌ن پله‌ی هه‌شته‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌رزشی پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه به‌ده‌م ئه‌و پاڵه‌وانه‌وه نه‌هاتوون ئه‌مڕۆ سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستانیان كرد و به‌گه‌رمی له لایه‌ن مامۆستا سه‌لاح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌كه و دكتۆر ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه و دكتۆر سه‌رهه‌نگ عبدالخالقی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان پێشوازییان لێكرا و له‌م دیداره‌دا باس له وه‌رزشی له‌ش جوانی له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرا، لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان خۆشحاڵی وپشتگیری خۆی به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانانه ده‌ربڕی .
له لایه‌ن خۆیانه‌وه پاڵه‌وانانی جیهان له یاری له‌ش جوانی خۆشحاڵی خۆیان به‌و ئه‌نجامانه ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه بتوانن زیاتر خزمه‌تی وه‌رزشی له‌ش جوانی له كوردستان بكه‌ن و ئه‌نجامی باشتر تۆمار بكه‌ن.. جێی ئاماژه پێكردنه پاڵه‌وانه‌تی جیهانی ناسراو به وابا بنه‌ماكانی به‌شداریكردن تیایدا له‌سه‌ر پێوه‌ری باڵا دیاری ده‌كرێت نه‌ك كێش و له‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌دا یاریزانی كورد سه‌ردار اسماعیل وێرای ده‌سته‌به‌ركردنی میدالیای زێڕ وه‌ك پاڵه‌وان..میدالیایه‌كی دیكه‌ی زێڕیشی وه‌ك پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی ئه‌و كێبڕكێیه ده‌سته‌به‌ركرد،یاریزان عومه‌ر فه‌یسه‌ڵیش توانی میدالیایه‌كی زێر به‌ده‌ست بهێنێت. |
سه ره تابهرپرسانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی پێشوازییان له عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ و هاوڕێكانی كرد
Post a Comment