هه‌ردی نوره‌دینیش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان نه‌ما
|
![]()
یاریزانێكی تری هه‌لبژارده‌ی كوردستان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه كه به هۆی كێشه‌وه وازی هێنابێت .
هه‌ردی نوره‌دین یاریزانی یانه‌ی زاخۆوو بانگهێشتكراوی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان سپۆرتی وت ، به هۆی پابه‌ندبوونم به یانه‌كه‌مه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره لێیان دابڕاوم نه‌متوانی درێژه به یاریكردن بده‌م له ڕِیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان چونكه یانه‌كه‌م له ئێستادا له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه . هه‌ردی وتیشی ، من وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی به‌شداری یاریكردنم نه‌بوو له‌و هه‌ڵبژارده‌یه بۆیه هه‌ستم كرد كه ڕاهێنه‌ران پێویستیان به من نه‌بێت بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مدا و به هیچ شێوه‌یه‌كیش كه‌سێك كاریگه‌ری نه‌بووه . هه‌ردی له ساڵانی ڕابردوو یاریزانێكی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بووه‌و بۆ هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی هه‌ولێرو زه‌وراو كه‌ركوك پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و زاخۆ یاریكردووه . |
سه ره تاههردی نوره‌دینیش له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان نه‌ما
Post a Comment