زیكۆ : عیراق ئاماده‌یه
|
![]()
زیكۆی به‌رازیلی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌ڵێت هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دژ به ئه‌رده‌ن ئاماده‌یه‌و به ئامانجی بردنه‌وه‌ش هاتوین.
زیكۆ له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌ی كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایهات وتی " هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن ژماره‌یه‌ك زۆر یاریزانی خاوه‌ن ئاست به‌رز و خاوه‌ن ته‌كنیكی باشن بۆیه پێویسته رێزیان لێبگرین. زیكۆ وتیشی ، ئێمه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌و هه‌موو یاریزانه‌كان له توانایه‌كی جه‌سته‌ی باشدان و به نیه‌تی بردنه‌وه‌ش هاتوین بۆ ئه‌رده‌ن . بریاره ئێواره‌ی سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن , له میانی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی 2014 ی به‌ڕازیل هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ئه‌رده‌ن به یه‌ك بگه‌ن . |
سه ره تازیكۆ : عیراق ئاماده‌یه
Post a Comment