ئیسپانیا و ڕووسیا بە سزای ڕەگەزپەرستی سزادران |
![]() یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ڕووسیا سزادەدرێن بەهۆی ڕەگەزپەرستی هاندەرانیان لە نێو یاریگاکاندا. ئیسپانیا بە ٢٠ هەزار یۆرۆ سزادرا بەهۆی هوتافی ڕەگەزپەرستانەی هاندەرانی دژی ماریۆ بالۆتێلی لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم بەرامبەر ئیتالیا. لەو یارییەی هەردوولا ١-١ بەرامبەربوون. ئیسپانیا دووەم هەلبژاردەیە بەهۆی ماریۆ بالۆتێلییەوە سزادەدرێت پاش ئەوەی کرواتیا لە ١٤ی ئەم مانگە بەرامبەر بە ٨٠ هەزار یۆرۆ سزادرا بەهۆی سوکایەتیکردن بە بالۆتێلی لە یاری نێوان ئیتاڵیا و کرواتیا. سزاکانی ویفا بۆ دیاردەی ڕەگەزپەرستی ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و داوادەکرێت سزای قورستر بەسەر هەڵبژاردەکاندا بسەپێنرێت بە تایبەت دوای ئەوەی نیکڵاس بێنتنەری هەڵبژاردەی دانیمارک بە ١٠٠ هەزار یۆرۆ سزادرا لەبەر دەرخستنی جلی ژێرەوەی. ڕووسیاش بە ٣٠ هەزار یۆرۆ سزادرا بەهەمان تۆمەتی ئیسپانیا و لە یارییەکەی بەرامبەر چیکدا، هوتافەکانیش دژی گێبری سیلاسی بەرگریکاری هەڵبژاردەی چیک بوون لەو یارییەی ڕووسیا ٤-١ دۆڕا. ئەمەش سێیەمجارە ڕووسیا لە میانەی یۆرۆ ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی هاندەرانی پێشتریش دوو جاری دیکە بەهۆی کاری ئاژاوەگێڕی سزادرا، یەکێکیش لە سزاکان شکاندنی ٦خاڵە لەو هەوڵبژاردەیە لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی ٢٠١٦. |
سه ره تائیسپانیا و ڕووسیا بە سزای ڕەگەزپەرستی سزادران
Post a Comment