ئیتاڵیا گەیشتە جامی کیشوەرەکانی ساڵی داهاتوو
|
![]()
پاش ئەوەی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕاستەوخۆ سەرکەوت بۆ جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠١٣ لە ولاتی بەڕازیل.
جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن فیفاوە داهێنرا و هەردوو ساڵ جارێک بەڕێوەچوو بەڵام دواتر کرا بە چوار ساڵ جارێک. وەکو پێشنەیەک بۆ جامی جیهانی ساڵی دوای خۆی تەماشادەکرێت و هەر لەهەمان ئەو وڵاتەش بەڕێوەدەچێت کە میوانداری جامی جیهانی دەکات. گەیشتن بەو جامەش بۆ ئەو هەڵبژاردانەیە کە دەبنە پاڵەوانی شەش کیشوەرەکە و خاڵی پێویست کۆدەکەنەوە . هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە بەدەستهێنانی جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٠ گەیشتۆتە جامی کیشوەرەکان و پێویستی بە یۆرۆ نەبوو. هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بە گەیشتن بە یاری کۆتایی لە پاڵ ئیسپانیا گەیشتە ئەو پاڵەوانێتیە،بەڵام ئیتاڵیا مافی ئەوەی هەیە بەشداریکردن لەو جامەدا ڕەتبکاتەوە هەروەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوو هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا فیفایان ئاگادارکردبووەوە کە ناتوانن بەشداریبکەن، ئەگەرهاتوو ئیتاڵیا بەشداری نەکات ئەوا هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و پرتوگال کاندیدی یەکەم و دووەمن بۆ جێگرتنەوەی ئیتاڵیا. ئەو هەڵبژاردانەی دیکەی کە گەیشتوونەتە جامەکە بریتین لە ژاپۆن و مەکسیک و تاهیتی و ئۆرۆگوای لە پاڵ ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەڕازیلی میواندار.تەنیا هەڵبژاردەکەی کیشوەری ئەفریقا دیارینەکراوە و چاوەڕوانی پاڵەوانی جامی کیشوەری ئەفریقای ٢٠١٣ دەکرێت. هەڵبژاردەی بەڕازیل سێ جار بووەتە پالەوانی جامی کیشوەرەکان و هەڵگری نازناوەکەیە. لەدوای ئەویش هەڵبژاردەی فەڕەنسا دێت بە دوو جار و ئەرژەنتین و مەکسیک و دانیمارک یش هەریەکەیان جارێک بوونەتە پاڵەوان. |
سه ره تائیتاڵیا گەیشتە جامی کیشوەرەکانی ساڵی داهاتوو
Post a Comment