بۆچی بالۆتێلی درێسەکەی لەبەرخۆی داماڵی؟!
|
![]()
لەلایەن زۆرێک لە ھاندەرانی تیپەکانی دژبەری ئیتاڵیا, دروشمی ڕەگەز پەرستی لەدژی ماریۆ بالۆتێلی بڵند دەکرایەوە, تانەو تەشەریان دەگرتە ئەم ئەستێرە ئەسمەرە لێھاتووە, ھەوادارانی نەیاری ماریۆ ناسناوی مەیمنوونیان بەباڵایدا بڕیبوو.! ھەندێکجار ھەوادارانی دژەکەی ئیتاڵیا "مۆز" یان دەردەھێنا وەک شاخۆراکی مەیموون.
ئەم سوکایەتیکردنە بێئەندازە ھەستی سوپەرماریۆی برینداردەکرد, ھەر بۆیە بەرلەوادەی دەستپێکردنی پاڵەوانیەتی یۆرۆ, ماریۆ ھاڕەشەی کوشتنی لەو ھاندەرانە دەکرد ئەگەربێت و سوکایەتی پێبکەن و بەھۆی سماو ڕەنگیەوە, کە سوچی ئەونیەو مەحکومە بەوەی ڕەشپێستە. ئەم لێدوانەی بالۆتێلی دەمارگرژیەکی ناجۆری چێکرد لەنێوان بالۆتێلی و تەرەفگیرە ڕەگەزپەرستەکان ئەوە بوو بالۆتێلی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم سوکایەتیە نامرۆڤانیە, ئەمشەو پاش تۆمار کردنی گۆڵی دووەم لەدژی ئەڵمانیا و گۆڵی سێھەمی خۆی لەپاڵەوانییەتێەکەدا, کەرنەڤاڵی حۆشنوودی بە داماڵینی درێسەکەی دەربڕی و سینگی دەرپەڕاند لەچەشنی ئەم مەیموونە, واتا من کینگ کۆنگم, بالۆتێلی پەیامێکی جوانی چەپاند بەگوێچکەی ئەوانەی ناوزەندیانکردبوو بە((مەیموون)) ئەمیش وەک وەڵامێک بە نمایشێکی چاوەڕواننەکراو سەرنجڕاکێش, درێسی لەبەر خۆی نەھێشت و بە نەیارەکانی گوت: "بەلێ من مەیموونم بەڵام مەیموونێکی لێوەشاوە مەیمونێکی بەھێزوبازوو مەیموونێک کە ئاستەمە بتوانی دەرەقەتی بێیت"ئەمە نھێنی پشت فڕێدانی فانیلەی ژمارە ٩ی بەر ماریۆ بالۆتێلی بوو. |
سه ره تابۆچی بالۆتێلی درێسەکەی لەبەرخۆی داماڵی؟!
Post a Comment