عیراق بۆ خاڵێک یاری دەکات

Friday, June 29, 20120 التعليقات


عیراق بۆ خاڵێک یاری دەکات
بڕیارە کاتژمێر ٤٥-٧ سبەی شەمە لە میانی یارییەکانی کاسی عەرەب کە لە وڵاتی سعودییە ڕێکخراوە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە سێھەم یاری خۆی رووبەڕووی ھەڵبژاردەی سوودان ببێتەوەو  بۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتای پاڵەوانیەتییەکە پێویستی بەتەنیا خاڵێکە.


ھەڵبژاردەی عێراق ئێستە بەکۆکردنەوەی ٦ خاڵ لە ریزبەندیی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانیەتییەکە دێ، لەو یاریەشدا پێویستی بەتەنیا خاڵێکە بۆ ئەوەی سەرکەوێ بۆ قۆناغی پێش کۆتای پاڵەوانیەتییەکە، لەبەرامبەریشدا ھەڵبژاردەی سوودان کە بەکۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە ریزبەندی دووەمە، لەو یارییەدا دەبێ ٣ خاڵ بەدەست بێنێ تا دەربازبێ بۆ قۆناغی داھاتوو.

ھەڵبژاردەی عێراق لە یاریی یەکەمی ١-٠ لە ھەڵبژاردەی لوبنانی بردەوە، ھەروەھا لە یاریی دووەمیشدا بە ٢-١ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی میسڕی بردەوە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان