درێسی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ جامی ڤیڤا ئاشکرا کرا
|
![]()
رۆژی یەکشەم لە بارەکای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی درێسی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ پێنجەمین پاڵەوانیەتی جامی جیھانی ڤیڤا ئاشکرا کرا.
درێسی سەرەکی تیپەکە رەنگی سپیە و درێسی یەدەگ رەنگی سوور و سەوزە، ھەروەھا ھەر دوو درێسەکە لەسەر رەنگەکانی ئاڵای کوردستان نەخشێندراوە ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار میوانداریی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی جیھانی ھەرێمەکان (ڤیڤا وۆرڵد کەپ) دەکات کە پێنجەمین پاڵەوانێتییە ئە مرۆ ٤/٦ ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە سەعات ٧ لەیاریگای فڕانسۆ ھەریری دەستپێدەکات و پاشان سەعات ٨ یاریی دەستپێک لەنێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی کوردستان و بیابانی خۆرئاوا دەستپێدەکات. پاڵەوانێتییەکە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێی یەکێتی تۆپی پێ(ئێن ئێف بۆرد) دەبێت و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان میوانداریی دەکات و جگە لەھەڵبژاردەی ھەرێمی کوردستان تیپەکانی ٨ ھەرێمی تر لەپاڵەوانێتییەکە بەشدارن و دابەشی سەر ٣ گروپ کراون و ھەر گروپەی ٣ تیپی لەخۆگرتووە و یەکەمی ھەر ٣ گروپەکە و باشترین دووەمی گروپەکانیش بۆ قۆناغی پێشکۆتایی سەردەکەون. گروپی تیپەکان -گروپی یەکەم: کوردستان، بیابانی خۆرئاوا، ئۆکسیتانیا. -گروپی دووەم: زەنزیبار، ریتیا، تامیلام. -گروپی سێیەم: قوبرسی تورکی، دارفۆر، پڕۆڤێنس. |
سه ره تادرێسی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ جامی ڤیڤا ئاشکرا کرا
Post a Comment