بیگیلیا دەچێتە ڕیاڵ
|
![]()
دوای ئەو ئاستە بەرزەی لۆکاس بیگیلیای ئەرجەنتینی یاریزانی ھێڵی ناوەندی یانەی ئەندەرلەختی بەڵجیکی پێشکەشی دەکات چەندین یانەی ئەوروپا گرنگی بەم یاریزانە ئەرجەنتینیە دەدەن لەسەروو ھەموشیانەوە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەرسناڵی لەندەنی.
مۆرینۆی ڕاھێنەری ڕیاڵ سەرسامی خۆی بەم یاریزانە دەربڕی و دەستەی کارگێڕی یانەکەشی ڕاسپاردوە تا بۆندی لەگەڵ مۆر بکەن . لایخۆشیەوە لۆکاس بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاند چەندین بۆندم پێشکەش کراوە بەس ئەگەری زۆرە ڕووبکەمە مەدرید چونکە ئەو یانەیە دەتوانێ خەونەکانی من بێنێتە دی. شایەنی باسە ئەم یاریزانە تەمەن ٢٦ساڵە ئەرجەنتینیە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد ئەمەش بوە ھۆی ئەوەی سپێشڵ وەن سەرسامی خۆی بەم یاریزانە دەرببڕێت. |
سه ره تابیگیلیا دەچێتە ڕیاڵ
Post a Comment