ئیسپانیاو پورتوگال ئەمشەو یاری بە ئاگر دەگەن

Wednesday, June 27, 20120 التعليقات


ئیسپانیاو پورتوگال ئەمشەو یاری بە ئاگر دەگەن
ئەمشەو لوتکەی یارییەکانی چواردەھەمین جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە لە ھەشتی ئەم مانگەوە وێستگەی شەمەندۆفێرەکەی کەوتۆتە ڕێ دەکەوێتە ترۆپک و ھەمووان لە بینیننی چارەنوساز ترین ساتەکانی پێش یاری کۆتایی ئەو جامە نزیک دەکاتەوە .

ئەمشەو لە میانی یەکەم یاری قۆناغی نیوەی کۆتایی ئەو جامەداو بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٩,٤٥ دەقیقەدا ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی ئەوروپاو جیھان و پورتوگالی ناوزەند بە بەڕازیلی ئەوروپا بە یەک دەگەن و ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرتیش راسته‌وخۆ یاریه‌که‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

ئەم ڕوبەڕوبەنوەیە بەیەک گەیشتنی دوژمنداریە لە نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یاریزانی یانەی رشیال مەدریدی ئیسپانی لە بەرامبەر ھاوڕێکانی لە نێو یانەدا رامۆس و ئەلۆنۆسۆو کاسیاس و دژەکانی کلاسیکۆ بە واتا چاڤی و ئەنێستا بۆیە لە ھەموو سۆنگەیەوە ئەو یارییە بە پێوەری یاریکردن بە ئاگر نەک تۆپ بۆ ھەردوولا ئەنژمار دەکرێت و زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی لە ئاست ھاوکێشەی ئەنجامی یارییەکە ڕاماون .

ھەرچۆنێک بێت نوسینەوەی مێژوو بۆ یارییەکە ئەم دوو ھەڵبژاردەیە ئەوەمان پێدەلێت کە ھەردوو ھەڵبژاردە تا ئێستا ٣٤ جار بە یەک گەیشتون کە تێیدا ئیسپانیا ١٥ جار براوە بووەو پوتوگال ٧ جارو یەکسانبونیش ٧ جار ڕۆڵی ھەبووە .

لە دواین ڕوبەڕونەکان لارۆخای ئیسپانی باڵا دەست بووە لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٠ بە گۆلێکی ڤیا پورتوگال ئاوت کرا بەڵام لە قۆناغی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤ پورتوگال بە گۆلێکی نونو گۆمێش سەرکەوتوو بوو.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان