فابریگاس : له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پرتوگال ده‌ترسێت
|
![]()
سیسك فابریگاسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به میدیاکانی ڕاگه‌یاند که له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پورتوگال و ڕۆناڵدۆ ده‌ترسێت و یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به یاریه‌کی ماندووکه‌ر ناوبرد.
له وته‌کانی دا بۆ میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان فابریگاس ئاماژه‌ی به تواناکانی نانی و ڕۆناڵدۆ کرد له هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا و ستایشی بینتۆی ڕاهێنه‌ری پورتوگالیشی کرد و وتی که ئه‌گه‌ر ئه‌ویش له جێگای ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌دا بوایه ئه‌وا به هه‌مان شێوه و تاکتیک سودی له تواناکانی ئه‌و دوو یاریزانه وه‌رده‌گرت. له کۆتایی وته‌کانیدا فابریگاس هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ی خواست و یاریه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی به یاریه‌کی زۆر به‌هێز و چاره‌نوسساز ناو برده‌وه ، به‌ڵێنی به هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌که‌شی دا که ئه‌م شه‌و هه‌موو هێز و توانای خۆی بۆ سه‌رکه‌وتن بخاته‌کار. |
سه ره تافابریگاس : له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پرتوگال ده‌ترسێت
Post a Comment