ئیسپانیا‌و ئیتاڵیا له كۆتاییه‌كی پێشوه‌ختدا یاریده‌كه‌ن
|
![]()
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له یاری یه‌كه‌میشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و ئیتاڵیا ڕوبه‌روده‌بنه‌وه .
یارییه‌كه كاتژمێر 7 ی ئێواره له نێو یاریگای بی.جی.ئی له گدانسك له پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار هانده‌ر ده‌گرێت و له لایه‌ن ناوبژیوانی هه‌نگاری ڤیكتۆری كاسای به‌رێوه‌ده‌برێت . چاه‌وڕوان ده‌كرێت ئیسپانیا له سه‌ره‌تاوه به‌م یاریزانانه یاریبكات ئیكر كاسیاس وئه‌لفاروئه‌ربیلوا وسیرجیو راموس وجیرار پێكی وخوردی ئه‌لبا وئه‌لۆنسۆ وسیرخیو بوسكیتس ودیفید سیلڤا وچاڤی وئه‌ندریس وفرناندو توریس. ئیتاڵیا جیانلویجی بوفون ولیوناردو بونوچی ودانییلی دی روسی وجورجیو كیلینی وكریستیان ماگیو وریكاردو مونتولیفو وئه‌ندریا پیرلۆ وكلاودیو ماركیسیو وفیدریكو بالزاریتی وئه‌نیو كاسانو وماریو بالوتیلی. مێژووی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه 25 جاره و ئیتاَلیا 8 جار براوه‌و 7 جاریش لارۆخای ئیسپانی و 10 جاریش یه‌كسان بوون . ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه 8 جار له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به یه‌ك گه‌یشتون تا ئێستا ئیسپانیا له‌و یارییانه نه‌یتوانیوه له كاتی یاسایدا له ئیتاڵیا بباته‌وه به‌ڵام ئیسپانیا به لێدانی سزا له ساڵی 2008 له جامی ئه‌ورپا ئیتاڵیای كرده ده‌ره‌وه . ئیتاڵیا یه‌كێكه له‌و چوار هه‌ڵبژارده‌ییه‌ی كه توانیوێتی له دوای به‌ده‌ستهیچنانی جامی جیهانی له ئیسپانیا بباته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابردوو 2-1 براوه بوو. |
سه ره تائیسپانیاو ئیتاڵیا له كۆتاییه‌كی پێشوه‌ختدا یاریده‌كه‌ن
Post a Comment