ئیرله‌نداو كرواتیا بۆ ده‌ستپێكێكی به‌هێز
|
![]()
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بڕیاره كاتژمێر 9,45 ده‌قیقه‌ی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیاو ئیرله‌نده ڕوبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه .
یارییه‌كه له نێو یاریگای پۆزنان له پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش بگورن كیابیرسی هۆڵه‌ندی ده‌ستنیشانكراوه . تا ئێستا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده شه‌ش یارییان له مێژوودا ئه‌نجامداوه‌و چوار یاری دۆستانه بووه‌و دوو یاریش له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی ساڵی 2000 بووه , كرواتیا ته‌نها یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و سێ یه‌كسانی هه‌بووه‌و دوو یاریش ئیرله‌نده براوه بووه . |
سه ره تائیرلهنداو كرواتیا بۆ ده‌ستپێكێكی به‌هێز
Post a Comment