دواین زانیاری له سه‌ر ته‌ندروستی بارزان شێرزادی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
|
![]() ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه دوێنێ له میانی یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و ئۆكستانیا له هۆشخۆی چوو ته‌ندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت . لە میانی یارییەکەی دوێنێی هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان لە مەلعەبەکەی سلێمانی، بارزان شێرزادی یاریزانی هەڵبژاردەی کوردستان توشی له هۆش خۆچون بووه و دوای چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ی زۆر‌و مانه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ئه‌و یاریزانه به ناجێگیری گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌و هه‌ر شه‌وی ڕابردووش ئه‌و یاریزانه نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت . سه‌ركار عه‌لی خان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان تایبه‌ت به خه‌ندان سپۆرتی وت " بارزان ته‌ندروستی باشتربووه‌و هه‌ر شه‌وی ڕابردووش نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر و ئێستاش له پشودایه". هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دوێنێ له میانی جامی ڤیڤا له دووه‌م یاری خۆی له شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ به گۆڵێكی ئامه‌د ئیسماعیل توانی یاری دووه‌می خۆی له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكستانیا یارییه‌كه بباته‌وهو بگاته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی . |
سه ره تادواین زانیاری له سه‌ر ته‌ندروستی بارزان شێرزادی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
Post a Comment