راھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان سوپاسی خەڵکی سلێمانی دەکات
|
![]()
لە لێدوانێکی تایبەتدا راھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان لە تۆپی پێ عەبدوڵڵامەحموود سوپاسی خۆی ئاراستەی خەڵکی شاری سلێمانی و ئیدارەی یانەی سلێمانی کرد.
عەبدوڵڵا مەحموود دوای ئەوەی دوێنێ ھەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنی بەسەر ئۆکسیتانیا لە پاڵەوانیەتیی ڤیڤا تۆمار کرد، گوتی: "سوپاسێکی گەورە ئاراستەی خەڵکی شاری سلێمانیی ئازیز دەکەم، کە بەراستی سەلماندیان کوردپەروەرن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستانیش بە تیپی خۆیان دەزانن و خۆشیان دەوێت، بۆیە ھاندانی ئەوان ھۆکاری سەرکەوتنمان بوو لە یارییەکەدا، دووبارە سوپاس بۆ ھەموو خەڵک و وەرزشوانای سلێمانی. عەبدوڵڵا گوتیشی: سوپاسی تایبەتییم بۆ یانەی وەرزشیی سلێمانی و کارمەندەکانی یاریگەکە و بەڕێز ھەردە رەئووف ھەیە، کە ھاوکارییەکی زۆری ستافی مەشق و یاریزانانی کوردستانیان کرد و دەستخۆشییان لێ دەکەم". جێی باسە دوێنێ ئێوارە لە یاریگەی سلێمانی یاریی نێوان کوردستان و ئۆکسیتانیا لە میانەی پاڵەوانیەتیی جامی جیھانیی ڤیڤا ئەنجام درا و کوردستان بە سەرکردایەتی راھێنەر عەبدوڵڵا ئەنجامی ١-٠ گۆڵ یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی. |
سه ره تاراھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان سوپاسی خەڵکی سلێمانی دەکات
Post a Comment