بەبەشداریی یانەى هەولێر دووسبەى تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاى یەكەتیی ئاسیا دێتە راكێشان

Tuesday, June 12, 20120 التعليقات

بەبەشداریی یانەى هەولێر دووسبەى تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاى یەكەتیی ئاسیا دێتە راكێشان

  سەرچاوەیەك لە یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا 
راى گەیاند، بڕیارە دووسبەى پێنجشەم لە بارەگای یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا لە مالیزیاـ تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاى هەردوو پاڵەوانیەتیی یانە پاڵەوانەكانى ئاسیا و یەكەتیی ئاسیا بێتە راكێشان. ئەو سەرچاوەیە گوتى، سەعات 15:00ى دووسبەى پێنجشەم لە بارەگاى یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا لە كوالالەمپوور تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاى پاڵەوانیەتیی یەكەتیی ئاسیا دێتە راكێشان و ئاماژەى كرد كە تیروپشكەكە راستەوخۆ بۆ هەموو دنیا دەگوازرێتەوە. سەرچاوەكە گوتى، تیروپشكی پاڵەوانیەتیی یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا بەبەشداریی 8 یانە كە برێتین لە یانەكانى "هەولێر (عێراق)، چۆنبۆرى (تایلەند)، شورتە (سووریا)، كوێت (كوێت)، ئیتیفاق (سعوودییە)، ئەریما (ئەندەنووسیا)، كیلانتان (مالیزیا) و وەحدات (ئوردن)" دێتە راكێشان. یارییەكانیش لە مانگى ئەیلوول/سێپتێمبەر و تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەرى ئەمساڵ بەڕێوە دەچن. هەر لە هەمان كات و لە هەمان شوێن بڕیارە تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتاى پاڵەوانیەتیی یانە پاڵەوانەكانى ئاسیا بەبەشداریی 8 یانە "ئیتیحاد، هیلال، ئەهلی (سعوودبە)، سپاهان (ئێران)، بۆنیۆدكۆر (ئۆزبەكستان)، ئۆلسان هیوندای (كۆریاى باشوور)، ئەدیلاند یونایتد (ئوسترالیا) و گوانگرهۆ ئیڤەر گراند (چین)" رادەكێشرێ، وارگەى ئەلیكترۆنیى یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا گواستییەوە.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان