بڕیاره ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگی یۆرۆی 2012 به‌ڕێوه بچن كه تیایدا دوو دۆڕاوه‌كه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی هه‌ردوو براوه‌كه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م ده‌بنه‌وه.
ئه‌مشه‌و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ململانێی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و مه‌رگی یۆرۆ ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك سه‌عات 7 ی ئێواره‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی دانیمارك و پورتوگال ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له پێشوودا له یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا یارییه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به یۆرۆیان ئه‌نجامدا كه تیایدا و پاش ململانێیه‌كی سه‌خت دانیماركی ئه‌سكه‌نده‌نافی توانی پورتوگالی لاتینی ناچار بكات به‌وه‌ی كه به پاشكۆی پاڵاوتنه‌كان سه‌ربكه‌وێت پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی نێوانیادا بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر تۆمار كرد و خۆی به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت و پورتوگالی ناچار كرد پاشكۆی پاڵاوتنه‌كان ئه‌نجام بدات.
سه‌عات 7 ی ئێواره
دانیمارك x پورتوگال
راسته‌وخۆ له ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت له‌که‌ناڵه‌کانی +1،+2،+3,+4,+7,+12
له یاری دووه‌مدا كه ده‌كرێت ناوی یاری كۆتایی پێش وه‌ختی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای لێ بنرێت یاخود دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی یاری كۆتایی جامی جیهانی 1974 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی ناسیوناڵ مانشافتی ئه‌ڵمانیا و ئاشه هه‌واییه پرته‌قاڵییه‌كانی هۆڵه‌ندای ڕكابه‌ری ئه‌زه‌لی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
مه‌كینه‌كان بۆ سه‌لماندنی باڵا ده‌ستی و ئاشه هه‌واییه‌كانیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له یاری یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر به پورتوگال براوه بوو له كاتێكدا هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر به دانیمارك دۆڕاو بوو یارییه‌كه‌ش ته‌نها دوو سیناریۆ له خۆ ده‌گرێت كه یه‌كه‌میان بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و ماڵئاوایی كردنی هۆڵه‌ندایه له یۆرۆ هاوشێوه‌ی ساڵی 1980 كاتێك له پاڵاوتنی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاوایی كرد بوو دووه‌میشیان بردنه‌وه‌ی هۆڵه‌ندایه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه بۆ خالێ سفر به‌و پێیه‌ی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌ڵمانیا ده‌بێته خاوه‌نی 3 خاڵ ئه‌گه‌ر براوه بوو ئه‌گه‌رێكی تریش له ئارادایه كه ئه‌مه‌شیان هیچ خزمه‌تێك به ئاشه هه‌واییه پرته‌قاڵییه‌كان ناكات كه ئه‌ویش یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یه كه ئه‌مه‌ش مه‌كینه‌كان له 60% ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغی داهاتوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له پێش ڕاكێشانی تیروپشكی دوا یارییه‌كانی یۆرۆی 2012 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیدا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه كه تیایدا ئه‌ڵمانیا توانی بردنه‌وه تۆمار بكات به سه‌ر هۆڵه‌ندادا به ئه‌نجامی 3 – 0 ئایا ئه‌مشه‌ویش بردنه‌وه نوێ ده‌كاته‌وه یان هۆڵه‌ندا یارییه دۆستانه‌كه ده‌سڕێته‌وه به تۆمار كردنی بردنه‌وه؟
سه‌عات 9.45 ی ئه‌مشه‌و
ئه‌ڵمانیا x هۆڵه‌ندا
راسته‌وخۆ له ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت له‌که‌ناڵه‌کانی +1،+2،+3,+4,+7,+12
راسته‌وخۆ له ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت له‌که‌ناڵه‌کانی +1،+2،+3,+4,+7,+12
......................................................
Post a Comment