تا میسی و ڕۆناڵدۆ هه‌بن پیرلۆ باشترین نییه
|
![]()
ئه‌ندریا پیرلۆی مایسترۆی هێڵی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا پێی وانییه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێ بێت له كاتێكدا میسی و ڕۆناڵدۆ بوونیان هه‌یه.
پاش نماییش كردنی به‌رزترین ئاست له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندریا پیرلۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له لایه‌ن زۆرێك له پسپۆڕانی بواری تۆپی پێوه كاندید كرا به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی خه‌ڵاتی بارۆن دۆر واتا تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهانی تۆپی پێ.
له‌و باره‌یه‌وه یاریزانه ناوازه‌كه‌ی نێو پێكهاته‌كه‌ی پراندێلی ڕایگه‌یاند: "من ئه‌وه‌ی له سه‌ر شانمه ده‌یكه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م و بۆ ئه‌و پلانانه‌ی كه ڕاهێنه‌ره‌كه‌م پێی ده‌ڵێت پێشم وا نییه له سه‌رده‌مێكدا من ببمه باشترین یاریزانی جیهانی كه یاریزانێكی وه‌ك میسی بوونی هه‌یه كه من بۆ خۆم هانده‌ری ئه‌وم پاش ئه‌ویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترینه ئیتر چۆن من له پێش ئه‌و دوو یاریزانه بێم كه جیهانی تۆپی پێیان سه‌رسام كردووه به تواناكانیان و میسی له‌و خه‌ڵاته دابماڵم".
پیرلۆ وتیشی: "ده‌شێت به هۆی ئه‌وه‌وه من كاندید كرابم كه په‌ناڵتییه‌كی سه‌یرم جێبه‌جێ كرد به‌رامبه‌ر به گۆڵچییه‌كی به توانای وه‌ك جۆو هارت یاخود ڕێبه‌رایه‌تی كردنی یۆڤی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنه‌وه‌ی نازناوی سكۆدیتۆ، به‌ڵام ئه‌وانه به‌س نین تا من بخه‌نه پێش میسی و كریستیانۆوه كه تۆمار كردنی گۆڵ بۆته كارێكی ئاسایی به‌لایانه‌وه".
له كۆتاییشدا پیرلۆ وتی: "سبه‌ی شه‌و یاریزانێكی تری مه‌زن ده‌بینن كه هاوشان له‌گه‌ڵ من یاری ده‌كات وه‌ك ڕكابه‌رم كه ئه‌ویش مه‌سعود ئۆزێله ئه‌و كات هه‌موان ده‌كه‌ونه پیا هه‌ڵدان به ئه‌ویشدا".
|
سه ره تاتا میسی و ڕۆناڵدۆ هه‌بن پیرلۆ باشترین نییه
Post a Comment