ئیسپانیا ٠-٠ پرتوگال: بە لێدانەکانی سزا لافیوریا ڕۆخا بۆ فینالــێ

Wednesday, June 27, 20120 التعليقات


ئیسپانیا ٠-٠ پرتوگال: بە لێدانەکانی سزا لافیوریا ڕۆخا بۆ فینالــێ
ئەمشەو یەکەم یاری قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پرتوگال بەڕێوەچوو. پرتوگال بۆ گەیشتن بەم قۆناغە شکستی بە چیک هێنابوو بە گۆڵێکی ڕۆناڵدۆ، ئیسپانیاش سەرکەوتبوو بەسەر فەڕەنسا بە دوو گۆڵی چابی ئەلۆنزۆ. ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدابوو پارێزگاری لە نازناوەکە بکات، پرتوگالیش دەیویست هاوشیوەی ٢٠٠٤ جارێکیتر بگاتەوە یاری کۆتایی. هەردوو هەڵبژاردە بڕیاریاندابوو پشت بە بەرگرییەکی بەهێز و هێشتنەوەی تۆپ ببەستن ئەمەش وایکرد زۆربەی کاتەکان تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگادا بێت و یارییەکە هێرشی زۆر بەخۆیەوە نەبینێت. پرتوگال بە تەواوی پشتی بە تواناکانی ڕۆناڵدۆ بەستبوو، ئیسپانیاش سەرکەوتبوو لەوەی ڕێگە نەدات ڕۆناڵدۆ هاوشیوەی یارییەکەی چیک یاری بکات. لە بەرامبەردا بەرگریکارانی پرتوگال ڕێگەیان نەدا هێرشبەرانی ئیسپانیا بە ئاسانی لە گۆڵی فابریسیۆ نزیک ببنەوە. هەرچەندە ئەمە مانای ئەوە نەبوو هەردولا مەترسییان نەبێت بەڵام یارییەکە بە ئاستێکی نزمتر تێپەڕی لەوەی چاوەڕواندەکرا. یارییەکە بە بێ گۆڵ بەکۆتاهات و گەیشتە کاتی زیادکراو. لە کاتی زیادکراودا ئیسپانیا باشتر یاریکرد و کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست لە هەردوو نیوەکەدا چەند جارێک مەترسی دروستکرد بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە گەیشتە لێدانە سزاکان لە لێدانە سزاکاندا چاڤی ئەلۆنزۆ و جواو مۆتینگهۆ یەکەم دوو لێدانی سزایان لەدەستدا بەڵام دواتر پیپێ و و ئینیێستا و پیکێ و نانی و ڕامۆس لێدانە سزاکانی خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد. برونۆ ئەلڤێز لێدانە سزاکەی خۆی لەدەستدا و فابریگاسیش گۆڵی تۆمارکرد ئەمەش ئیسپاننیای گەیاندە یاری کۆتایی.



Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان