مێژووی یارییه‌كانی كۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا له‌و 12 پاڵه‌وانێتییه‌ی له‌ساڵی 1960دا ده‌ستیپێكردووه‌و چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ش تایبه‌ت به‌م پاڵه‌وانێتییه.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1960 – فه‌ره‌نسا:
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت 2 1 یۆگۆسلافیا
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا فه‌ره‌نسا بووه شانۆی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پاش دۆڕانی به‌چیكۆسلۆفاكیا بووه چواره‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه،
16 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان تێداكردو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه پاڵه‌وان، هه‌ردوو یاریزانی فه‌ره‌نسی (Jean Vincent، Just Fontaine) بوونه گۆڵكاری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1964 – ئیسپانیا:
ئیسبانیا 2 1یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا 16 وڵات به‌شدارییان كرد‌و ئیسپانیا میوانداریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی كرد.
پاش بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه پاڵه‌وان، مه‌جه‌ر بووه سێیه‌م‌و دانیمارك بووه چواره‌م، گۆڵكاریش یاریزانی دانیماركی (Ole Madsen) بوو به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1968 – ئیتاڵیا:
ئیتاڵیا 2 1 یوگوسلافیا
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌دا (32) هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، ئیتاڵیاش میوانداریی یارییه‌كانی كرد، ئیتاڵیا پاش بردنه‌وه‌ی له‌یوگوسلاڤیا بووه پاڵه‌وان‌و ئینگلته‌راش پاش بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه سێیه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌و گۆڵكاریش هه‌ردوو یاریزانی یوگوسلاڤی (DraganDžajićو Vahidin Musemic) به‌سێ گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1972 – به‌لژیكا:
ئه‌ڵمانیا 3 0 یه‌كێتی سۆڤییه‌ت
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌م ساڵه‌دا، (32) هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، به‌لژیكا میوانداریی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، ئه‌ڵمانیا پاش بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه پاڵه‌وان‌و به‌لژیكاش بووه چواره‌م، پاش دۆرانی به‌مه‌جه‌ر، گۆڵكاریش یاریزانی ئه‌ڵمانی (گیرد مۆله‌ر) به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1976 – یوگوسلافیا:
چیكۆسلۆفاكیا 2 (5) – 2 (2) ئه‌ڵمانیا
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌م ساڵه‌شدا (32) هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، یوگوسلاڤیا میوانداریی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، چیكۆ سلۆڤاكیا پاش بردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه پاڵه‌وان‌و یوگوسلاڤیاش پاش دۆڕانی به‌هۆڵه‌ندا بووه چواره‌م، گۆڵكاریش یاریزانی ئه‌ڵمانی (گیرد موله‌ر) به‌چوار گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1980 – ئیتاڵیا:
ئه‌ڵمانیا 2 1 به‌لژیكا
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌دا ته‌نها هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، ئیتاڵیاش میوانداریی یارییه‌كانی كرد، ئه‌ڵمانیا پاش بردنه‌وه‌ی له‌به‌لژیكا بووه پاڵه‌وان‌و ئیتاڵیاش پاش دۆرانی به‌چیكۆسلۆفاكیا بووه چواره‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، گۆڵكاریش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا (KlausAllofs) به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1984 – فه‌ره‌نسا:
فه‌ره‌نسا 2 1 به‌لژیكا
له‌خولی ئه‌مجاره‌دا هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، فه‌ره‌نسا میوانداری یارییه‌كانی كرد، هه‌روه‌ك فه‌ره‌نسا پاش بردنه‌وه‌ی له‌به‌لژیكا بووه پاڵه‌وان، له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌م ساڵه‌دا ته‌نها یه‌كه‌م‌و دووه‌م دیاریكراو پله‌ی سێیه‌م‌و چواره‌م ڕه‌تكرابووه‌وه، گۆڵكاریش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسی (میشێل پلاتینی) به نۆ گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1988 – ئه‌ڵمانیا:
هۆڵه‌ندا 2 1یه‌كێتی سۆڤییه‌ت
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌م ساڵه‌شدا ته‌نها هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، ئه‌ڵمانیا میوانداریی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، هۆڵه‌ندا پاش بردنه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه پاڵه‌وانی ئه‌مساڵ، له‌مساڵیشدا پله‌كانی سێیه‌م‌و چواره‌م ڕه‌فزكرابوو، گۆڵكاریش یاریزانی هۆڵه‌ندی (ماركو ڤان باستن) به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1992 – سوید:
دانیمارك 2 0 ئه‌ڵمانیا
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌م ساڵه‌شدا ته‌نها هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كرد‌و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، سوید میوانداری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، دانیماركیش بووه پاڵه‌وان‌و پاش بردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ڵمانیا به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر، وه پله‌كانی سێیه‌م‌و چواره‌م ڕه‌فزكرابوو له‌مساڵه‌دا.
گۆڵكاریش یاریزانی هۆڵه‌ندی (دینیس بیركامپ) به‌سێ گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 1996 – ئینگلته‌را:
ئه‌ڵمانیا 2 1 چیك
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كردوبه‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، ئینگلته‌را میوانداری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، ئه‌ڵمانیا بووه پاڵه‌وانی ئه‌مساڵه، پاش بردنه‌وه‌ی له‌چیك به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك، پله‌ی سێیه‌م‌و چواره‌م ڕه‌فزكرابوو، گۆڵكاریش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی ( ئالان شیره‌ر ) به‌پێنج گۆڵ .
پاڵه‌وانێتی ساڵی 2000 – هوڵه‌ندا‌و به‌لژیكا:-
فه‌رنسا 2 1ئیتاڵیا
له پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كردبه‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون ،هه‌ردوو وڵاتی هوَڵه‌ندا‌و به‌لژیكا میوانداری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپایان كرد، فه‌ره‌نسا پاش بردنه‌وه‌ی له‌ئیتاڵیا به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك بووه پاڵه‌وان، گۆڵكاریش یاریزانی هۆڵه‌ندی (پاتریك كلایڤه‌رت) به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی ساڵی 2004 – پورتوگال:
یوَنان 1 0 پورتوگال
له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كردوبه‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكرابوون، وڵاتی پورتوگالیش میوانداری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپای كرد، یۆنان پاش بردنه‌وه‌ی له پورتوگال به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر بووه پاڵه‌وان، گۆڵكاریش یاریزانی چیكی (میلان بارۆش) بوو به‌پێنج گۆڵ.
پاڵه‌وانێتی 2008 – نه‌مساو سویسرا:
ئه‌م خووله‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده ئه‌نجامدراو هه‌ردوو وڵاتی نه‌مساو سویسراش میوانداری یارییه‌كانیان كرد، یاری كۆتاییش له‌نێوان ئه‌ڵمانیاو ئیسپانیا كرا‌و تیایدا، ماتادۆری ئیسپانی به‌گۆڵێكی فرناندۆ تۆرێس بردنه‌وه‌ی تۆماركرد‌و بوووه پاڵه‌وان، گۆڵكاری خووله‌كه‌ش (ده‌ڤید ڤیای ئیسپانی‌و سیمیچ سینتوركی تووركی) بوون به تۆماركرنی چوار گۆڵ.
-----------------------------------------------------------------
Post a Comment