ئەمڕۆ دەستپێکی جامی جیھانی ھەرێمەکانە لە کوردستان
|
![]() ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار میوانداریی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی جیھانی ھەرێمەکان (ڤیڤا وۆرڵد کەپ) دەکات کە پێنجەمین پاڵەوانێتییە ئه مرؤ ٤/٦ ئاھەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە سەعات ٧ لەیاریگای فڕانسۆ ھەریری دەستپێدەکات و پاشان سەعات ٨ یاریی دەستپێک لەنێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی کوردستان و بیابانی خۆرئاوا دەستپێدەکات. پاڵەوانێتییەکە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێی یەکێتی تۆپی پێ(ئێن ئێف بۆرد) دەبێت و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان میوانداریی دەکات و جگە لەھەڵبژاردەی ھەرێمی کوردستان تیپەکانی ٨ ھەرێمی تر لەپاڵەوانێتییەکە بەشدارن و دابەشی سەر ٣ گروپ کراون و ھەر گروپەی ٣ تیپی لەخۆگرتووە و یەکەمی ھەر ٣ گروپەکە و باشترین دووەمی گروپەکانیش بۆ قۆناغی پێشکۆتایی سەردەکەون. گروپی تیپەکان -گروپی یەکەم: کوردستان، بیابانی خۆرئاوا، ئۆکسیتانیا. -گروپی دووەم: زەنزیبار، ریتیا، تامیلام. -گروپی سێیەم: قوبرسی تورکی، دارفۆر، پڕۆڤێنس. بەرنامەی یارییەکانی قۆناغی یەکەم *دووشەممە ٤/٦: *کوردستان×بیابانی خۆرئاوا -لەیاریگای یەکەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ٨)ی شەو. *زەنزیبار×ریتیا -لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ١٠)ی شەو. *قوبرسی تورکی×دارفۆر- لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ١٢)ی شەو. *سێشەممە ٥/٦: *بیابانی خۆرئاوا×ئۆکسیتانیا -لەیاریگای ئارارت-پیرمام (سەعات ٥)ی ئێوارە. *ریتیا×تامیلام -لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ٨)ی شەو. *دارفۆر×پڕۆڤێنس -لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ١٠)ی شەو. *چوارشەممە ٦/٦: *ئۆکسیتانیا×کوردستان -لەیاریگای سلێمانی (سەعات ٥)ی ئێوارە. *تامیلام×زەنزیبار -لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ٩)ی شەو. *پڕۆڤێنس×قوبرسی تورکی - لەیاریگای دووەمی فڕانسۆ ھەریری (سەعات ١١)ی شەو. پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کوردستان *گۆڵچییەکان: ١-دیدار حامید (ھەولێر)، ٣٠-کاوە دینۆ (دھۆک)، ٢٠-غەفور عوسمان (بروسک). *بەرگریکارەکان: ٥-محەمەد حەمەخان (بروسک)، ٢-سەباح حەسیب (پێشمەرگەی ھەولێر)، ١٥-ئامانج کەریم (ھەولێر)، ٢٧-بەیار ئەبوبەکر (بروسک)، ٢٤-شێرزاد محەمەد (ھەولێر)، ٨-خالید موشیر (دھۆک)، ٤-ھەردی سیامەند(زاخۆ). *ناوەند: ١٦-میران خەسرۆ (ھەولێر)، ٢١-کۆسرەت بایز (ھەولێر)، ١٨-ئامانج عومەر (پێشمەرگەی سلێمانی)، ٧-بارزان شێرزاد (زاخۆ)، ٢٥-نێچیرڤان شوکری (زاخۆ)، ٢٦-ئامەد ئیسماعیل (دھۆک)، ١٢-ھەڵگورد مەلامحەمەد (ھەولێر). *ھێرشبەرەکان: ١٠-کارزان عەبدوڵڵا (بروسک)، ٩-نەوزاد شێرزاد (ھەولێر)، ١٣-ساڵح جابر (زاخۆ)، ١٧-رەنج بەھادین (سلێمانی). کوردستان لەپلەی شەشەمی ریزبەندییە بەر لەدەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە و لەدوایین ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی سەر بە (ئەنجومەنی نوێی یەکێتی تۆپی پێ/ ئێن ئێف بۆرد)دا، کەڕۆژی ٣١/٣/٢٠١٢ بڵاوبۆتەوە، ھەڵبژاردەی پادانیا بە ٢٣٧٢ خاڵ یەکەم و ھەڵبژاردەی کۆسۆڤۆ بە ٢٣٥٤ خاڵ دووەم و ھەڵبژاردەی زەنزیبار بە ٢٣١٦ خاڵ سێیەم و ھەڵبژاردەی قوبرسی تورکی بە ٢٢٧٠ خاڵ چوارەم و ھەڵبژاردەی ئەرمەنی و سریانییەکان بە ٢٢٥٥ خاڵ پێنجەم و ھەڵبژاردەی کوردستان بە ٢٢٤٧ خاڵ لەپلەی شەشەمە. کوردستان دوو پلەی دووەمی ھەیەشایەنی باسە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەرێمی کوردستان لەیەکەم پاڵەوانێتی جامی جیھانی ھەرێمەکان کەساڵی ٢٠٠٦ لەکۆکسیتانیا رێکخراوە بەشدارنەبووە و لەدووەم پاڵەوانێتیدا کە ساڵی ٢٠٠٨ لەسامیلاند رێکخراوە پلەی چوارەم و لەھەردوو پاڵەوانێتی سێیەم لەپادانیا و چوارەم لەگۆزۆ کەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ ئەنجامدراوە، پلەی دووەمی بەدەستھێناوە. |
سه ره تائەمڕۆ دەستپێکی جامی جیھانی ھەرێمەکانە لە کوردستان
Post a Comment