شێڤچینکۆ تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆهات

Wednesday, June 13, 20120 التعليقات


شێڤچینکۆ تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆهات


  ئەندریە شێڤچێنکۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان و یاریزان و کاپتنی ئێستای هەڵبژاردەی ئۆکرانیا تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ هات. شیڤچینکۆی ئەفسانەی یانەی دینامۆ کیێڤ بە تۆمارکردنی ٢ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی لە یاری بەرامبەر سوید، ئۆکرانیا کردە خاوەنی ٣ خاڵی زۆر گرنگ و لە هەموو لایەکەوە ستایشی دەکرێت. بەگوێرەی ئاژانسی “ئۆکرانیا ٢٠١٢” دوای ئەو یارییەو لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ بنکەی هەڵبژاردنەی ئۆکرانیا لەگەڵ هاوسەرەکەی شیڤچێنکۆ تووشی ڕوداوێکی ئۆتۆمبێل هاتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو. ئۆتۆمبێلێکی جۆر “جیپ” لەدواوە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی شێڤچینکۆ و ئەو رووداوەی لێکەوتەوە، شیڤا دوای ڕووداوەکە بینراوە کە بە مۆبایلەکەی وێنەی ڕووداوەکەی گرتووە و سەلامەت بووە. شیڤا بە دوو لێدانی سەر شکستی بە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و هاوڕێکانی هێنا کە بەو بردنەوەیە ئۆکرانیا بە تەنیا لە پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم دێت. یاریزانە ٣٥ ساڵەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو لە دوای یۆرۆ واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت، هەربۆیە دەیەوێت لە دواین پاڵەوانێتی فەرمی خۆیدا خزمەتێک بە هەڵبژاردەکەی کات و ئاستێکی باش نیشان بدات. ئەندریە لە دوای ٧ ساڵ سەرەوەری لەگەڵ ئەیسی میلان لە ساڵی ٢٠٠٦ روویکردە یانەی چێڵسی بەڵام هەرەسی هێنا لەو یانەیە بە خواستن گەڕایەوە میلان، ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی بتوانێت ببێتەوە بە شێڤچینکۆکەی جاران بۆ میلان. هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٠٩ گەڕایەوە ئەو یانەیەی کە دەستی بە یاریکردن لێی و تا ئێستا یاریزانی دینامۆ کیێڤی وڵاتەکەیەتی.
Share this article :

Post a Comment

 
Support : | GOVAND KOYE |
ساڵی © 2011. ماڵپه‌ری کوردستان سپۆرت
مـاڵـپـه‌ری کوردسـتان سـپۆرت تـایبه‌ته‌ به‌ بـڵاو کـردنـه‌وه‌ی نوێـتـریـن
هه‌واڵی وه‌ر زشی و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی راسته‌وه‌خۆی یاریه‌کان