له تایمی یه‌كه‌مدا , هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به سێ گۆڵ پێشكه‌وت
|
![]()
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له یه‌كه‌م یاری خۆی له جامی ڤیڤادا ته‌نها له تیمی یه‌كه‌م سێ گۆڵی كرد‌و ئاستێكی به‌رزیشیان پێشكه‌ش كرد .
دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتی هه‌رێمه‌كان ( ڤیڤا) له نێو یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری شاری هه‌ولێر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و بیابانی خۆرئاوا ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه . هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان باڵاده‌ست و كۆنترۆِلی یارییه‌كه‌ی كرد‌و هه‌ر له‌و تایمه له ڕێگه‌ی خالید موشیر به لێدانی سزا‌و دوو گۆڵی تری نه‌وزاد شێرزاد 3-0 تایمه یه‌كه‌م كۆتایی پێهیچنا . پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بریتیه له دیدار حامد گۆڵپارێز - محمد حه‌مه خان - به‌یار ئه‌بوبه‌كر - هه‌ردی سیامه‌ند - خالید مشیر - میران خه‌سره‌و - كۆسره‌ت بایز - نێچیرڤان شوكری - ئامانج - نه‌وزاد شێرزاد - كارزان. |
سه ره تاله تایمی یه‌كه‌مدا , هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به سێ گۆڵ پێشكه‌وت
Post a Comment