كه‌مێكی تر مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی ڤیڤا ده‌ستپێده‌كات
|
![]()
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر (7)ی له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر , به چاودێری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی ڤیڤا (VIVA) له كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت،
سه‌ركار عه‌لی خان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان وتی , سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان كۆتایی هاتوون و كه‌مێكی تر مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه به چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری كه ماوه‌ی كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت ده‌ستپێده‌كات . بڕیاریشه كاتژمێر 8 به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (كوردستان – بیابانی رۆژئاوا) یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست پێده‌كات. هاوكات لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه داوتنامه ئارسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی حكوومی و نا حكوومی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان و یه‌كێتیه ناوه‌ندییه‌كان ته‌واوی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی كردووه ، داوه‌ت بۆ ئاماده‌بوون بۆ پشتگیری كردن له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، كه هه‌ڵبژارده‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانه به‌ته‌واوی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. |
سه ره تاكهمێكی تر مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی ڤیڤا ده‌ستپێده‌كات
Post a Comment