
كه‌س له خه‌می پاڵه‌وانه له‌ش جوانه كورده‌كه‌ی جیهان به ئاگا نیه..!
ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی خه‌ونه‌كانی بوونه ڕاسته‌قینه‌و له هۆڵه‌كانی سلێمانی هه‌نگاوی ناو له ئیتاڵیا به نازناوێكی جیهانی شادبوو.
عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی جیهان ئاماده كردبوو كه له ئیتاڵیا بوو. توانی پله‌ی یه‌كه‌می له كێشی ١٠٠كگم به ده‌ست بهێنێت.
بوو كه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به سه‌رپه رشتی یه‌كێتی جیهانی( WABBA) .
له‌و پاڵه‌وانێتیه سێ كورد به‌شداری كرد هه‌ریه‌كه له (سه‌ردار ئیسماعیل و عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ و دیدار حه‌سه‌ن) كه له سه‌ر ئاستی لاوان بوو ،پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش رۆژانی ٩تا ١١ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوو .
وه‌ك عومه‌ر فه‌یسه‌ڵ له زاری خۆییه‌وه ده‌یگێرێته‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌و بووه به‌شداری كردووه‌و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی ده‌سته‌به‌ر كردووه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عیراق خاوه‌نی چه‌ندین نازناوی یه‌كه‌می و دووه‌می عیراق و كوردستانه .
عومه‌ر ده‌ڵێت , له پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه خه‌ریكی وه‌رزش كردن بووم له پێش ساڵی 2004 وه سه‌رقاڵی یاریكردنی مه‌له‌وانی و هێزی له‌ش بووه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا خاوه‌نی چه‌ندین نازناو بووه .
عومه‌ر كه له دایكبووی ساڵی 1985 له ئێستادا ته‌نها خۆی ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌ی له سه‌ر هۆڵی له‌شجوانیه‌كه‌یه‌تی كه گه‌نجان و وه‌رزشكاران تا دره‌نگانێكی شه‌و مه‌شق و ڕاهێنانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌و گه‌نجه له‌شجوانه‌ش وه‌ك چه‌ندین وه‌رزشكاری تری ئه‌م هه‌رێمه گوێ لێداخراون لێی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كه‌سێك نیه هاوكارییان بكات تاوه‌كو بتوانن ئاستیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن " چونكه ئه‌مه‌ان هه‌میشه پێویستیان به ڕاهێنان و خواردنی چه‌ندین ماده‌ی پرۆتینن كه نرخێكی گرانبه‌هایان هه‌یه " ئه‌مه وته‌ی ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه .
دوورنیه گه‌ر حاڵی عومه‌ر به‌م ڕه‌وشه بمنێته‌وه عیراق و كوردستان و جیهان به‌هره‌مه‌ندێكی لاو له ده‌ستدات چونكه وه‌ك خۆی وتی ، ئه‌و چه‌ندین ساڵه له كوردستاندا ڕاهێنان و ئه‌نجامی به‌رزی هه‌یه به‌ڵام بێ هوده بووه بۆیه ژیانی به‌م شێوه ناڕوات وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا كه لایه‌ن چه‌ند یانه‌ی عیراقه‌وه بۆندی گرانبه‌های به چه‌ندین خزمه‌ته‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و له به‌ر كوردستان ڕه‌تیكردۆته‌وه .
عومه‌ر وێرَای سوپاسێكی مه‌زنی بۆ ڕاهێنه‌ری عیراقی ( جه‌واد موسه‌وی ) هه‌بوو كه ئێسته سه‌رپه‌رشتی ئه‌م یاریزانه ده‌كات به‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌وه به دڵسۆزییه‌و ماندوبونێكی زۆره‌وه مه‌شقی پێده‌كات و تا به‌م ئاسته‌ی ئێستای هێناوه .
Post a Comment